گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

توركیا لەسەر ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەى وەڵامی عێراق دەداتەوە

2020.06.27 - 11:36
توركیا لەسەر ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەى وەڵامی عێراق دەداتەوە

ناس کورد-

 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی توركیا لەسەر هێرشەكانی سوپاكەیان لەخاکى هەرێم و كوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنی، وەڵامی وتەبێژی سەرۆكایەتی كۆماری عێراق دەداتەوە و دەڵێت ئاسایشی هاوڵاتی مەدەنیان پاراستووە.

 

حامی ئاکسۆى وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی توركیا ڕایگەیاند، وتەكانی ئەو وتەبێژە لەبارەی ئۆپەراسیۆنەكانی چڕنوکى هەڵۆ كەگوایە هاوڵاتی مەدەنی لەو دوو هێرشانەدا بونەتە قوربانی "دوورە لەڕاستیەوە".

 

جەختی لەسەر ئەوەشكردووەتەوە، كۆڵەكەی سەرەكی ئەو پڕوپاگەندەیە ئەو لێدوانانە هیچ نیە ئەوە نەبێت  "پەكەكە و لایەنگرانی لەپشتیەوەن و ناوبانگی ئۆپەراسیۆنەكانی دژی تیرۆر لەكەدار دەكەن".

 

حامی ئاکسۆى باسی لەوەش كردووە، لەهێرشەكانیاندا سەلامەتی هاوڵاتیانی مەدەنیان مسۆگەر كردووە و بەرپرسانی عێراقیش لەو ڕووەوە ئاگادارن و "پەرێزیان پاكە لەسەر ئەو پرسە".

 

لەكۆتایی وتەكانیی وتەبێژەكەی وەزارەتی دەرەوەی توركیا وتووشیەتی، ئەوان چاوەڕوانن جارێكی تر پێكەوە كار بكەن بۆ ڕاوەدونانی پەكەكە كە ئارامی و سەروەریەكانی خاكی عێراقی خستووەتە گێژاوەوە.

 

دوینێ هەینى سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق داواى ڕاگرتنى ئەو "پێشێلکاریانەى کرد کە دەکرێتە سەر سەروەرى نیشتمان" بەهۆی ئەو پرۆسە سەربازیانەى چەندین جارە تورکیا ئەنجامى دەدات و ئاسمانى عێراق دەبەزێنێت و ژمارەیەک هاوڵاتى مەدەنى سڤیل دەکاتە قوربانى.  

  

سەرۆکایەتی کۆمار لە ڕاگەیەنراوێکدا باسى لەوەشکردبوو، ئەم جۆرە کردانە بە پێشێلکردنى ڕوونى بنەمای نیەتپاکی دراوسێتی هەژمار دەکرێت، و پێچەوانەیەکى ئاشکراى نەریتە باوەکان و پەیماننامە نێو دەوڵەتییەکانە.

 

ناوەڕاستى ئەم مانگە تورکیا دەستپێکردنى ئۆپراسیۆنێکى سەربازى لەژێر ناوى (چڕنوکى هەڵۆ) لە هەرێمى کوردستان دژ بە بارەگاکانى پارتى کرێکارانى کوردستان (پەکەکە) دەستپێکرد و لەو چوارچێوەیەدا بۆردومانى چەند ناوچەیەکى لە هەرێمى کوردستان کرد، کە بەهۆیەوە ژمارەیەک هاوڵاتى مەدەنى گیانیان لەدەستدا. 

  

تورکیا هەروەها هێزى تایبەتى کۆماندۆى رەوانەى سنورى هەفتانین لەپارێزگاى دهۆک کردووە بە پاساوى هێرشکردنە سەر پێگەکانى پەکەکە.