گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێنج توشبووى دیکەى کۆرۆنا لە سلێمانى گیانیان لەدەستدا

2020.06.27 - 10:36
پێنج توشبووى دیکەى کۆرۆنا لە سلێمانى گیانیان لەدەستدا

ناس کورد-

 

جێگرى بەرێوەبەرى گشتى تەندروستى سلێمانى ڕایگەیاند، پێنج توشبووى دیکەى کۆرۆنا لە سلێمانى گیانیان لەدەستداوە.

 

عەبدولا ئەحمەد ئەمڕۆ شەممە بە ناس کوردى ڕاگەیاند، لەکاتژمێر دووى بەرەبەیانەوە تا ئێستا پێنج توشبووى دیکەى کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

 

وتیشى "هەر پێنج توشبووەکە دانیشتووى ناو شارى سلێمانین، تەمەنیان لەنێوان 60-95 ساڵیدایە".

 

بە گیان لەدەستدانى ئەو پێنج توشبووە، کۆى گشتى گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لەسەرتاسەرى هەرێم بۆ 167 حاڵەت بەرزبووەوە، کە 143 کەسیان لە سلێمانین.