گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تورکیا کوژرانى سەربازێکى لەخاکى هەرێمى کوردستان ڕاگەیاند

2020.06.27 - 08:40
تورکیا کوژرانى سەربازێکى لەخاکى هەرێمى کوردستان ڕاگەیاند

ناس کورد-

 

وەزارەتى بەرگرى تورکیا کوژرانى سەربازێکى لەخاکى هەرێمى کوردستان ڕاگەیاند، لەکاتى  پێکدادانەکان لەگەڵ گەریلاکانى پارتى کرێکارانى کوردستان (پەکەکە).

 

 

وەزارەتەکە لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، سەربازەکە لەکاتى پێکدادان لەگەڵ پەکەکە لەناوچەى ئۆپراسیۆنى چڕنوکى هەڵۆ کوژراوە. لەگەڵ دوو گەریلاى پەکەکە.

 

ناوەڕاستى ئەم مانگە تورکیا دەستپێکردنى ئۆپراسیۆنێکى سەربازى لەژێر ناوى (چڕنوکى هەڵۆ) لە هەرێمى کوردستان دژ بە بارەگاکانى پارتى کرێکارانى کوردستان (پەکەکە) دەستپێکرد و لەو چوارچێوەیەدا بۆردومانى چەند ناوچەیەکى لە هەرێمى کوردستان کرد.

 

تورکیا هەروەها هێزى تایبەتى کۆماندۆى رەوانەى سنورى هەفتانین لەپارێزگاى دهۆک کردووە بە پاساوى هێرشکردنە سەر پێگەکانى پەکەکە.

 

پارتى کرێکارانى کوردستان (پەکەکە) جەخت لە بەرەنگاربوونەوەى توندى هێرشەکانى تورکیا دەکاتەوە و دەڵێت توانیویانە هێرشەکان تێکبشکێنن.