گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهان دابەزییەوە

2020.06.26 - 23:06
نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهان دابەزییەوە

ناس کورد-

لەدوای بەرزبوونەوەی نرخەکەی لەماوەی ڕابردوودا، نرخی نەوت وردە وردە بەرەو دابەزین دەچێتەوە و ئەمشەو هەینی نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت گەیشتە 40 دۆلار و 70 سەنت.

 

بەگوێرەی ماڵپەڕی ئۆیڵ پڕایس-ی تایبەت بە نرخی نەوت، ئەمشەو هەینی 26ی حوزەیرانی 2020، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت دابەزی بۆ 40 دۆلار و 70 سەنت.

 

هاوکات هەربەگوێرەی  ئەو ماڵپەڕە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بۆ 38 دۆلار و 38 دۆلار و 18 سەنت دابەزی.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەماوەی ڕابردوودا، نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت گەیشتە 44 دۆلار، بەڵام وردە وردە دابەزییەوە، ئەوەش بەهۆی دووبارە زیادبوونی ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە جیهاندا.