گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆشیار زێباری: توركیا نیازی هەیە بگەڕێتەوە بۆ مێژووی کۆن و ئێمەش نیگەرانین

2020.06.26 - 22:18
هۆشیار زێباری: توركیا نیازی هەیە بگەڕێتەوە بۆ مێژووی کۆن و ئێمەش نیگەرانین

 ناس کورد-

هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی ڕایگەیاند، تورکیا نیازی هەیە  بێتەوە دەشتی نەینەوا، ئەوەش گەڕانەوەیە بۆ مێژووی کۆن، دەشڵێت، ئەو هەنگاوەش جێگەی نیگەرانییانە.

 

زێباری لە تویتێکدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند: ”هێرشی ئەم چەند ڕۆژەی توركیا لە سنوری زاخۆ لە هەرێمی کوردستان، گۆڕانكاری گرنگ و نوێی جیۆپۆلەتیكی نیشاندەدەن."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە: " لێدوانەكانی بەرپرسانی توركیاش ئەوە پشتڕاست دەكەنەوە كە نیازیان هاتنەوەیە بۆ دەشتی نەینەوا و گەڕانەوە بۆ مێژووی كۆن."

 

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان دەشڵێت: "ئەوەش جێگای نیگەرانی ئێمەیە”.