گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەندروستیی جیهانی: ڤاکسینێکی بەڕیتانی لەپێش ڤاکسینەکانی دیکەوەیە دژی کۆرۆنا

2020.06.26 - 19:28
تەندروستیی جیهانی: ڤاکسینێکی بەڕیتانی لەپێش ڤاکسینەکانی دیکەوەیە دژی کۆرۆنا

ناس کورد-

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئەو ڤاکسینەی دژە کۆرۆنا ئاشکرادەکات کە لەپێش ڤاکسینەکانی دیکەوەیە بۆ بۆ سەرکەوتن و بەرپرسێکی ڕێکخراوەکە دەڵێت، ئەگەری هەیە ببێتە ڤاکسینی جێگەی متمانەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی.

 

ئەمڕۆ هەینی 26ی حوزەیرانی 2020، بەرپرسێکی باڵای رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، ڤاکسینی کۆمپانیای ئەسترازینیکای بەڕیتانی لە ڕووی لێکۆڵینەوە تەندروستییەکانەوە پێش ڤاکسینەکانی کۆمپانیاکانی دیکەی جیهانە و ئەگەری بەرهەمهێنان و سەرکەوتنی نزیکترە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێدچێت ئەو ڤاکسینە ببێتە ڤاکسینی جێگەی متمانەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی.

 

ڕونیشیکردووەتەوە، لەئێستادا لە جیهاندا چەند کۆمپانیایەکی دیکە هەن کە کێبڕکێی دروستکردنی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا دەکەن، بۆ نمونە کۆمپانیای "مۆدێرنا"ی ئەمریکی، بەڵام هیچ یەکێک لەو کۆمپانیایانە وەک کۆمپانیای ئەسترازینیکا قۆناغی باشیان نەبڕیوە.

 

ئەگەرچی زیاتر لە شەش مانگە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا بڵاوبووەتەوە و تائێستا نزیکەی 10 ملیۆن کەس توشبووی ڤایرۆسەکە بوون لەجیهاندا و نزیکەی نیو ملیۆن کەسیش گیانیانلەدەستداوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ڤایرۆسێکی هێندە ناسراو نییە، تاوەکو ئێستا نەتوانراوە هیچ ڤاکسین یاخود چارەسەرێکی بۆ بدۆزرێتەوە،