کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد - ئهحمهد مستهفا
ئەندامێکى جڤاتی نیشتمانی گۆڕان ڕایگەیاند، بۆ تاوتوێکردنی پێشنیازی زیادکردنی جێگری دووەم بۆ سەرۆکى هەرێم، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا شاندێکى پارتی سەردانی بزوتنەوەى گۆڕان دەکات لە سلێمانی.
چالاک موهەندیس، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەى گۆڕان بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند، "پێشنیازى تر بۆ زیادكردنى جێگری دووەم بۆ سهرۆكى ههرێم كراوه بهڵام پێشنیازهكان كۆنكرێتى نین."
.
لەبارەى پرسیارێکى ناس کورد کە ئایا گۆڕان ڕازیبووە بەزیادکردنی جێگرێکى دیکە بۆ یەکێتى، چالاکی موهەندی وتی، "هەموو شتێک لە سیاسەتدا مومکینە، کە تۆ ئامانجێکى گەورەت هەبوو زۆر شتى بۆ دەکەیتە قوربانی، ئێمە ئامانجمانە بچینە ناو حکومەت و لەوێ خۆمان بسەلمێنین."
.
لهلایهكى دیكهوه، سەرچاوەیەکى باڵا لهناو بزوتنهوهى گۆڕان کە نەیویست ناوی ئاشکرابکات بە ناس كورد-ی وت، "نیگەرانیی گۆڕان لە زیادکردنی جێگری دووەم ئەوەیە گومانمان هەیە یهكێتى بیەوێت بیانووى دیكه بهێننەوە تا بڕیارى سیاسى له گۆڕان وهربگرنهوه، تهنانهت پارتیش هەستى بەوەکردووە."