گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاماری نوێی کۆرۆنا لە عێراق.. زۆرترین مردن تۆمارکرا

2020.06.26 - 17:04
ئاماری نوێی کۆرۆنا لە عێراق.. زۆرترین مردن تۆمارکرا

ناس کورد

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئامارێکی نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا دوو هەزار و 54 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراون، هەروەها 122 کەسی دیکەش گیانیانلەدەستدا.  

 

لەڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا لە سەرانسەری عێراق 11 هەزار و 920 پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراون و دوو هەزار و 54 حاڵەتی نوێش تۆمارکراون. 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 808 توشبوو چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە، 122 توشبووش گیانیانلەدەستداوە. 

 

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، کۆی گشتیی توشبووانی کۆرۆنا لەئێستادا لە عێراق گەیشتووەتە زیاتر لە 41 هەزار کەس، هەروەها زیاتر لە 18 هەزار کەس چاکبوونەتەوە و هەزار و 559 توشبووش گیانیانلەدەستداوە.