گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەرێم؛ لە شەش مانگدا 586 کەس بە تۆمەتی بازرگانی و بەکارهێنانی مادەى هۆشبەر دەستگیرکراون

2020.06.26 - 15:49
هەرێم؛ لە شەش مانگدا 586 کەس بە تۆمەتی بازرگانی و بەکارهێنانی مادەى هۆشبەر دەستگیرکراون
ناس کورد-
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەکانی هەرێ"، لە شەش مانگی ڕابردوودا 586 کەس بە تۆمەتی بەکارهێنان و بازرگانیکردنی بە مادە هۆشبەرەکان دەستگیرکراون، 292 تۆمەتبار سزادراون و، 294 تۆمەتباریش لە ژێر لێکۆڵینەوەدان.

 

بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی هەرێمی کوردستان راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا ئاماری ئاماژه‌ی به‌ كار و چالاكییه‌كانی شه‌ش مانگی رابردووی كردووه‌.

نەتەوە یەکگرتووەکان 26ـی حوزەیرانی وەک رۆژی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی ھۆشبەر دیاری کردووە.



بەپێی راگەیاندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش کە ئاماری شەش مانگی رابردوو کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی ماددەی ھۆشبەری بڵاوکردووەتەوە و ئاماژە بەوەکراوە کە لەمیانی شەش مانگدا 586 تۆمەتبار دەستگیرکراون، 292 تۆمەتبار سزادراون و، 294 تۆمەتباریش لە ژێر لێکۆڵینەوەدان.

لە بەشێکی دیکەی راگەیاندراوەکەدا، ئاماژە بەوەکراوە کە لەمیانی شەش مانگی رابردوودا، 358 کیلۆگرام و 552 گرام ماددەی ھۆشبەر دەستیان بەسەردا گیراوە کە لە ماددەکانی ھێرۆین، کریستاڵ، تلیاک و حەشیش و جامیکا پێکھاتوون.

ئەوەشخراوەتەڕوو کە 952 حەبی ھۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوە، ھەروەھا دەستبەسەر دوو ملیۆن و 650 ھەزار دینار ،63 ھەزار دۆلار و 100 ھەزار یۆرۆی ساختەگیراوە.