گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەى چ مرۆڤ زۆرترین مەترسی گیانیلەدەستدانی بە پەتاکە لەسەرە؟

هەواڵێکی خۆش و یەکێکی ناخۆشیش بۆ ئەو ژنە دووگیانانەى کە توشی کۆرۆنا دەبن

2020.06.26 - 13:50
هەواڵێکی خۆش و یەکێکی ناخۆشیش بۆ ئەو ژنە دووگیانانەى کە توشی کۆرۆنا دەبن

ناس کورد-

بەڕێوەبەرى ناوەندى ئەمريكى بۆ ڕوبەڕوبونەوەى نەخۆشيیە گوازراوەکان و خۆپاراستن لێيان دەڵێت، ژنانى دووگيان زياتر نيشانەكانى توشبوون بە پەتاى كۆرۆنايان تێدا دەردەكەوێت لەچاو ئەوانەى دوگيان نين.

 

ڕۆبەرت ڕيدفيڵد لە لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامەنوسان وتى، ناوەندەكەيان گەیشتووەتە ئەوەى كە ژنانى دووگيان زياتر مەترسى ناردنيان لەسەرە بۆ يەكەكانى چاودێرى ورد و بەكارهێنانى ئامێرى هەناسەدانى دەستكرد لەچاو ئەو ژنانەى دوگيان نين.

 

ڕاشیگەیاند، بەڵام ژنانى دووگيان زياتر مەترسى گيان لەدەستدانيان بە پەتاكە لەسەر نييە و تائێستاش هيچ داتايەكيان لەبەردەستدا نييە سەبارەت بەوەى كە كۆرۆنا چۆن كاريگەرى لەسەر دووگيانى دادەنێت.

 

بەڕێوەبەرى ناوەندە ئەمريكییەکە ئەوەشى ڕونكردوەتەوە، ئەوانەى زۆرترين مەترسيان لەسەرە ئەوانەن كە نەخۆشيەكانى دڵ و ملولەكانى خوێن و گورچيلە و گيرانى سیيەكانيان لەسەرە، ياخود كێشەى قەڵەوى و كەم خوێنى و كەمى بەرگریيان هەيە كە بەهۆى چاندنى ئەندامێكى جەستە ياخود نەخۆشى شەكرە لە جۆرى دووەم دروست بووە.

 

ڤايرۆسى كۆرۆنا ماوەى زياتر لە شەش مانگە سەرتاسەرى جيهانى گرتوەتەوە و تائێستا نزيكەى 10 مليۆن توشبوو و نزيكەى نيو مليۆن گيان لەدەستدان تۆمار كراون، لەڕووى ژمارەى توشبوانيشەوە، "ئەمريكا، بەڕازيل، ڕوسيا، هندستان، بەريتانيا، ئيسپانيا، پيرۆ، چيلى، ئيتاڵيا و ئێران" لە زەرەرمەندترين وڵاتانى جيهانن.