گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆکایەتی کۆمار داوای ڕاگرتنی ’’پێشێلکارییەکانی’’ تورکیا دەکات لە هەرێمی کوردستان

2020.06.26 - 13:37
سەرۆکایەتی کۆمار داوای ڕاگرتنی ’’پێشێلکارییەکانی’’ تورکیا دەکات لە هەرێمی کوردستان

ناس كورد-

سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق داواى ڕاگرتنى ئەو "پێشێلکاریانە دەکات کە دەکرێتە سەر سەروەرى نیشتمان" بەهۆی پرۆسە سەربازیانەى چەندین جارە تورکیا ئەنجامى دەدات و ئاسمانى عێراق دەبەزێنێت و ژمارەیەک هاوڵاتى مەدەنى سڤیل دەکاتە قوربانى.

 

سەرۆکایەتی کۆمار لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، ئەم جۆرە کردانە بە پێشێلکردنى ڕوونى بنەمای نیەتپاکی دراوسێتی هەژمار دەکرێت، و پێچەوانەیەکى ئاشکراى نەریتە باوەکان و پەیماننامە نێو دەوڵەتییەکانە.

 

لە ڕاگەیەنراوەکەدا سەرۆکایەتى کۆمار ئەم پێشێلکاریانە سەرکۆنە دەکات و جەختیش دەکاتەوە "لەسەر پێویستى چارەسەر کردنى کێشە سنورى و دۆسیە ئەمنیەکانى نێوان عێراق و تورکیا لە میانى هاوکارى و هەماهەنگى نێوانیان، و رەتکردنەوەى چارەسەرى کێشە هەڵپەسێردراوەکان بەشێوەیەکى تاکلایەنە، و پێویستە ڕێز لە سەروەرى عێراق بنرێت."