گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەواتە چارەسەر؟

وتەبێژی فراکسیۆنى پارتی داوا لە کورد دەکات لەگەڵ بەغدا ڕێکنەکەوێت چونکە ’’نیەتی ڕێککەوتنیان’’ نییە

2020.06.26 - 12:05
وتەبێژی فراکسیۆنى پارتی داوا لە کورد دەکات لەگەڵ بەغدا ڕێکنەکەوێت چونکە ’’نیەتی ڕێککەوتنیان’’ نییە

ناس کورد-

پێشەوا هەورامی، وتەبێژی فراکسیۆنى پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، بەغدا نیەتی نییە ڕێکبکەوێت لەگەڵ کورد و ناشیەوێت، ئەوەی ئەوان داوای دەکەن ئەوەیە کە لە دوای شانزەی ئۆکتۆبەر پێیان نەکرا بە شەڕ، ئێستا دەیانەوێت لەژێر ناوی دانوستان تەسلیمیان بکرێت.

 

پێشەوا هەورامی لە نوسینێکیدا بە ناوی "چارەسەر" لە فەیسبوکی خۆی دەڵێت، "من چەند جارێک بیستوومە ئەوان وتوویانە "ئەمە ئیتیفاقی بەیتی شیعییە و کێشەی بەرمیل و ڕەقەمیان نییە".

 

دەشڵێت، بۆیە "چارەسەر تەنها پرۆژەیاسای چاکسازییە کە جێبەجێبکرێت، پێش کۆرۆنا حکومەت کەمێک خۆی توندکردەوە و داهاتی ناوخۆ گەیشتە سەرو دووسەد ملیار دینار، نرخی نەوتیش کەمێک بەرزبێتەوە لەوە زیاتر دەبێت کە عێراق لە دانوستانەکانی ئەم هەفتەیە پێشنیازی کردووە بۆ کورد."

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، "داوای من لە حکومەت ئەوەیە کات بە ڕێگەی بەغدا نەکوژن، بندیوارو دوو موچە و سێ موچە نەهێڵن، هەرچی بەرپرسە کە دەیان و سەدان پاسەوانیان پێدراوە لێیان کەمبکرێتەوە بۆ ڕێژەیەکی مەعقول و واقیعی، هەموو مەرزەکان داهاتیان بۆ خەڵکبێت نەک بۆ شەخس و حزب، مووچەی پلە باڵاو خانەنشینیان کەمبکرێتەوە، ڕێگە بگیرێت لە وەرگرتنی سەرانە لە بازرگانە گەورەکان و دەربەدەرکردنیان بۆ ئەوەی سەرمایەی خۆیان لەکوردستان بخەنە کارو گەنجەکان کاریان دەست بکەوێت."

 

ڕاشیگەیاند، "ئەوانەی شەریکی حکومەتن جدی و ڕاستگۆبن لە هاوکاری ئەم حکوومەتە بۆ جێبەجێکردنی ئەم پڕۆسەیەو لەبری دژایەتی بێ ماناو چاڵ هەڵکەندن هاوکاربن! ئەگەر خەڵک بۆیان گرنگەو چەواشەکارو پیلانگێڕنین."

 

هەروەها "کشتوکاڵ و کەرتی گەشتیاری دەکرێت ئەو دوو ڕێگەیە بن کە بمانخەنە سەرپێی خۆمان کە ئەمەیان بەهۆی کۆرۆنا کەمێک کاتی دەوێت، ئەم بابەتە بە نووسین ئاسانە، بەڵام کاری جدی دەوێت و شەونخوونی دەوێت کە دڵنیام لەوەی ئەگەر بە کێشەی لابەلا حکوومەتەکەی سەرقاڵ نەکەن کاک مەسرور ئەو کەسە جدییەیەو پێی دەکرێت."