گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمريكا وێنەى سەركردەى داعش بڵاودەکاتەوە: وێنەكەت جوان نييە و بە هاوڕێکانت بڵێ وێنەيەكى ترمان بۆ بنێرن

2020.06.26 - 10:50
ئەمريكا وێنەى سەركردەى داعش بڵاودەکاتەوە: وێنەكەت جوان نييە و بە هاوڕێکانت بڵێ وێنەيەكى ترمان بۆ بنێرن

ناس کورد-

بەرنامەى "پاداشت لەپێناو دادپەروەرى" سەر بە وەزارەتى دەرەوەى ئەمريكا وێنەيەكى "حاجى عەبدوڵا" سەركردەى رێكخراوى داعشى بڵاوكردوەتەوە، داواش لە ناوبراو كە وێنەيەكى جوانتريان بۆ بنێرێت چونكە وێنەكەى جوان نييە.

 

بەرنامەى "پاداشت لەپێناو دادپەروەرى" لە تويتێكدا لە تۆڕى كۆمەڵايەتى تويتەر وێنەيەكى حاجى عەبدوڵاى بڵاوكردوەتەوە و لەسەرى نوسيويەتى "ئەى حاجى عەبدوڵا، ئەم وێنەيەت بەهيچ شێوەيەك جوان نييە، داوا لە هاوڕێ تيرۆرستەكانت بكە كە وێنەيەكى جوانترمان بۆ بنێرن تكايە".

 

پێشتريش بەرنامەى "پاداشت لەپێناو دادپەروەرى" بڕى پاداشتنى لەسەر پێدانى زانيارى بۆ دياريكردنى شوێنى حاجى عەبدوڵا بەرز كردبوەوە و لە تويتێكدا بڵاويكردبوەوە "لە برى پێنج مليۆن دۆلار 10 مليۆن وەرگرە".

 

ئەوەش هاتبوو، "ئەم تيرۆرستە (حاجى عەبدوڵا) ژمارەيەك زۆر تاوان دژى برا بێتاوانەكانتان ئەنجامداوە كە لە ژماردن نايەن، ئەگەر هەر زانياريەكتان هەيە كە شوێنى ناوبراو ئاشكرا بكات ئەوا پەيوەنديمان پێوە بكەن".

 

 

لەمانگى تشرينى يەكەمى ساڵى 2019 ولايەتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا و هێزەكانى سورياى ديموكرات "هەسەدە" كوشتنى ئەبوبەكر بەغدادى سەركردەى پێشووى ڕێكخراوى داعشيان لە سوريا ڕاگەياند و دواتر حاجى عەبدوڵڵا شوێنەكەى گرتەوە".