گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شارەزایەک: توشبووانی ئەمریکا دەگاتە 20 ملیۆن

ئەمریکا زۆرترین ژمارەی توشبوونی نوێی کۆرۆنای تۆمارکرد لە سەرەتای بڵاوبوونەوەى

2020.06.26 - 10:14
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریکا زۆرترین ژمارەی توشبوونی نوێی کۆرۆنای تۆمارکرد لە سەرەتای بڵاوبوونەوەى

ناس کورد-

دوێنێ پێنجشەممە، ئەمریکا زۆرترین ژمارەى توشبووی ڕۆژانەى حاڵەتەکانی کۆرۆنای تۆمارکرد کە بەرزترین ئاستە لە سەرەتای بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى داتاكانى پێگەى جيهانى Worldometers، دوێنێ پێنجشەممە، 25ی حوزەیرانی 2020، ئەمريكا 40 هەزار و 184 توشبووى نوێی ڤايرۆسى كۆرۆناى تۆمار كردووە.

 

گەورە بەرپرسانى ئيدارەى ئەمريكى ئەوەيان ئاشكرا كردوە، شارەزايان پێيان وايە كە زياتر لە 20 مليۆن ئەمريكى توشى ڤايرۆسى كۆرۆنا بوون، ئەوەش 10 هێندەى ژمارە فەرمییەکەیە کە تۆمار کراوە، ژمارەيەكى زۆر هاوڵاتى توشبوون بەبێ دەركەوتنى نيشانەكان.

 

ئەوەش ڕوونكراوەتەوە، ئەو هەڵسەنگاندنەش لەلايەن ناوەندى ئەمريكى بۆ بەرەنگاربونەوەى نەخۆشيەكان و خۆپاراستن لێى پێى گەيشتوون ئەويش لەڕێگەى پشكنينى دژە تەنەكان كە دريدەخەن كەسێك توشبووى ڤايرۆسەكەيە ياخود نا.

 

ئێوارەى ڕۆژى چوارشەممەش بەرپرسێكى ئەمريكى لە كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانيدا وتى، هەڵسەنگانەكەش بە لێكدانى ژمارەى توشبووانى تۆمار كراوە لەگەڵ ڕێژەى ناوەنديى ئەو دژە تەنانەى كە لە پشكنينەكاندا دەركەوتوون.

 

بەو پێيەش، ڕێژەى گيانلەدەستدان لەنێو توشبووان بە ڤايرۆسى كۆرۆنا لە ولايەتە يەكگرتوەكان ئەمريكا زۆر كەمترە لەو ڕێژەيەى كە ديارى كراوە، تائێستا نزيكەى 127 هەزار گيان لەدەستدان تۆمار كراوە.

 

بەپێی دواین ئامار، دوو مليۆن و 504 هەزار و 588 توشبوو لە ئەمریکا تۆمارکراوە، هەروەها 126 هەزار و 780 گيانلەدەستدانیش، لەو ژمارەیە يەك مليۆن و 52 هەزار و 293 توشبووش چاكبونەتەوە.