گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕوناکییەکی پرتەقاڵی تارانی ڕۆشن کردەوە

.زانیاری لەبارەى تەقینەوە گەورەکەى شەوی ڕابردووی تاران (وێنە و ڤیدیۆ)

2020.06.26 - 08:43
.زانیاری لەبارەى تەقینەوە گەورەکەى شەوی ڕابردووی تاران (وێنە و ڤیدیۆ)

ناس کورد-

دوای ئەوەى شەوی ڕابردوو چەند ڤیدیۆیەکی تەقینەوەیەکی گەورە لە ڕۆژهەڵاتی تارانی پایتەخت بڵاوبووەوە، میدیاکانی ئێران لە زاری بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە دەڵێن، هۆکاری تەقینەوەکە تەقینەوەی کۆگایەکی غازی سروشتی بووە.

 

کاتژمێر 12:25 خولەکی شەوی ڕابردوو دانیشتوانی تاران بە دەنگی تەقینەوەیەکی گەورە توشی ترس و دڵەڕاوکێ بوون، تەقینەوەکە بۆ ماوەی چەند خولەکێک ڕوناکییەکی پرتەقاڵی بە ئاسماندا بڵاوکردەوە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان چەندین ڤیدیۆ و وێنەى تەقینەوەکە بڵاوکرایەوە.

 

ئاژانسی "فارس"ی ئێرانی دەڵێت، هۆکاری ڕوناکییەکە "تەقینەوەبووە لە کۆگای غازی سروشتی" لە نزیک دامەزراوەیەکی تایبەت بە وەزارەتی بەرگری، سەرچاوەیەکیش قسەى بۆ ئاژانسەکە کردووە و دەڵێت، دامەزراوەکە تایبەت نییە بە سوپا.

 

داود عەبدی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئێران ڕایگەیاند، تەقینەوەکە لە دامەزراوەیەکی کۆگاکردنی غاز لە ناوچەیەک ڕوویداوە کە بنکەیەکی سەربازیی هەستیاری لێیە لە نزیک تارانی پایتەخت.

 

بەڵام جەختیکردەوە کە تەقینەوەکە لە شوێنێکی گشتیی لە ناوچەى پەردیس ڕوویداوە نەک لە شوێنە سەربازییەکە، هەروەها ئاگرەکە کوژێنراوەتەوە و هیچ زیانێکی گیانیشی نەبووە.

 

وەزارەتی بەرگریی ئێرانیش هیچ زانیارییەکی تری لەبارەى شوێنی تەقینەوەکە و وردەکارییەکەى نەکردووە.

 

نیسانی ڕابردوو تیمێکی شارەزایانی ئەمریکی ڕایانگەیاند کە ئێران لە ناوچەى پەردیس سەرقاڵی دروستکردنی دامەزراوەیەکی ئەتۆمییە بە ناوی "شەهید بروجردی"، بەڵام ئەو کاتە ئێران ئەو زانیارییانەى ڕەتکردەوە.

me_ga.php?id=364

هاوکات تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران دوای چەند کاتژمێرێک لە تەقینەوە گەورەکە لە زاری بەرپرسانەوە ڕایگەیاند، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەکرێت.