گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەندروستیى عێراق: ئەو پرۆتۆكۆڵەى بۆ چارەسەرى توشبوانى كۆرۆنا لە جيهاندا بەكاردەهێنرێت پەيڕەو دەکەین

2020.06.25 - 23:46
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستیى عێراق: ئەو پرۆتۆكۆڵەى بۆ چارەسەرى توشبوانى كۆرۆنا لە جيهاندا بەكاردەهێنرێت پەيڕەو دەکەین

ناس کورد- 

وەزارەتى تەندروستى و ژينگەى عێراق سروشتى پرۆتۆكۆڵى چارەسەرى ئاشكرا كرد كە بۆ چارەسەركردنى توشبوانى كۆرۆنا گرتويانەتەبەر و تەئكيد دەكاتەوە كە پرۆتۆكۆڵەكە لە جيهاندا پەيڕەو دەكرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وەزارەتى تەندروستیى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاويكردوەتەوە: "پرۆتۆكۆڵێكى چارەسەريى بەكاردەهێنين بۆ توشبوانى كۆرۆنا كە سەرجەم دەوڵەتانى جيهان و ڕێكخراوى تەندروستى جيهانيش پەيڕەوى دەكەن".

 

ڕونيشكراوەتەوە، بەهيچ شێوەيەكيش دواناكەون لە دانانى هيچ چارەسەرێكى نوێ كە خزمەت بە توشبوان بكات و هاوكار بێت لە زياكردنى ژمارەى چاكبونەوە.

 

ئەوەش هاتوە: "ئەوەشى لەسەر چارەسەر ڕوسيەكە دەوترێت دەمانەوێت ڕونيبكەينەوە كە وەزارەت لە ڕێگەى بەڕێوەبەرايەتى كاروبارى هونەرى و بەپێى ئەو رێسايانەى پشتى پێدەبەسترێت لێكۆڵينەوەى سەرەتايى لە چارەسەرەكە كردوە و بەردەوام لەگەڵ لايەنە تايبەتمەندەكانى ڕوسيا لە پەيوەنديدان".

 

تەئكيديشى كردەوە، هەركاتێك ڕێوشوێنەكان تەواو بوو بۆ هەر دەرمانێك لەلايەن وەزارەتى تەندروستيەوە ئەوا ئامادەى دەكات و هەوڵەكانيش چڕ كراونەتەوە بۆ خێراكردنى تەواوكردنى ڕێوشوێنەكان.