گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاوى سوێر چ كاريگەريەكى هەيە بۆ چارەسەركردنى توشبوانى كۆرۆنا؟.. (لێكۆڵينەوەيەكى سکۆتلەندی)

2020.06.25 - 22:05
ئاوى سوێر چ كاريگەريەكى هەيە بۆ چارەسەركردنى توشبوانى كۆرۆنا؟.. (لێكۆڵينەوەيەكى سکۆتلەندی)

ناس کورد- 

بەپێى لێكۆڵينەوەيەكى نوێى زانكۆى "ئەدەنبرە"ى سکۆتلەندی ئاوى سوێر كاريگەرى هەيە لەسەر چارەسەركردنى توشبوانى كۆرۆنا و ئەو چارەسەرە سەيرە دەبێتە هۆى كەمكردنەوەى نيشانەكانى نەخۆشيەكە وەك كۆكە.

 

ڕۆژنامەى دەيلى مەيڵى بەريتانى بڵاويكردوەتەوە، شارەزايان باسيان لەوەكردوە كە "غەرغەرە" كردن بە ئاوى سوێر كاريگەرى بەرچاوى هەيە لە چارەسەركردنى نيشانەكانى كۆكە و سەرمابوون و رێگەيان لێ دەگرێت كە ئەو نيشانانە قورستر ببن.

 

ڕونيشكراوەتەوە، زانايانى زانكۆكە سەقاڵى ئەوەن كە چەند كەسێك ئامادە بكەن بۆ بەشداريكردن لە تاقيكردنەوەيەكدا تا لێكۆڵينەوە لەوە بكەن كە ئايا "غەرغەرە" كردن بە ئاوى سوێر تواناى جەستە دژى ڤايرۆسەكان بەهێز دەكات.

 

ئەوەش هاتوە، بيرۆكەكە لەو لێكۆڵينەوانەوە هاتوە كە ئێستا زانايان لەسەر هەوكردنى دەزگاى هەناسەدانى سەرەوە سەرقاڵين كە دەبێتە هۆى كۆكە و سەرمابون كە دەركەوتووە "غەرغەرە" سودێكى زۆرى بۆ ئەو جۆرە نەخۆشخانە هەيە.

 

بەپێى ئەنجامى يەكێك لە لێكۆڵينەوەكانيش كە ساڵى ڕابردوو بڵاوكرايەوە دەركەوتوە، ئەوانەى "غەرغەرە" بەئاوى سوێر دەكەن كۆكە توندەكەيان كەميكردوە و سەرمابونەكەشيان بۆ كەمتر لە نيوەى كاتەكەيان كەمتر بووەتەوە، هەروەها پەتاى ئەنفلۆنزاكەش گەمتر دەگوازنەوە و ئەوانەشى ئەو كارە دەكەن كەمتر پەنا بۆ دەرمانخانەكان دەبەن.

 

تيمى لێكۆڵينەوە سکۆتلەندییەکە باس لەوەدەكەن، سەرەڕاى ئەوەى لێكۆڵينەوە بۆ جۆرێكى ترى ڤايرۆسى كۆرۆنا بووە، بەڵام ئاوى سوێر دەتوانێت ئاليەتەكانى بەرگرى سروشتى جەستە دژى ڤايرۆسەكان بەهێز بكات.

 

تەئكيديش كراوەتەوە، پەيوەندى ڕاستەوخۆ لەگەڵ خوێدا كاريگەرى ژەهراوى لەسەر ڤايرۆسەكان هەيە و سيستمى بەرگرى بەهێز دەكات لەناو خانەكانى ژورە هەواييەكان، هەروەها خوێ لەلايەن خانەكانى جەستەشەوە بەكاردەهێنرێت بۆ دەردانى مادەيەك كە پێى دەوترێت "ترشى هيبۆكلۆرۆس" كە ئەو مادە لە پاكژدەرەوەكاندا هەيە و كوژەرە بۆ ڤايرۆسەكان.