گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆککۆماری عێراق یاسای قەرزی دەرەکی و ناوخۆیی پەسەندکرد

2020.06.25 - 20:42
سەرۆککۆماری عێراق یاسای قەرزی دەرەکی و ناوخۆیی پەسەندکرد

ناس کورد-

سەرۆك كۆماری عێراق یاسای قەرزی ناوخۆی و دەرەكی پەسەند کرد بۆ پڕكردنەوەی کورتھێنانی دارایی و ڕایگەیاند، پێویستە خەرجییەکانی حکومەت کەمبکرێنەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆککۆماری عێراق ڕایگەیاند: " ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ی حوزەیرانی 2020، د. بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق یاسای قەرزی ناوخۆی و دەرەكی بۆ پڕكردنەوەی کورتھێنانی دارایی بۆ ئەمساڵ ٢٠٢٠ پەسەند كرد".

 

ئاماژە بەوەشکراوە، سەرۆككۆمار لەمیانی واژووکردنی یاساكەدا جەختی لەوەی کردەوە کە مەبەست لەپەسەندكردنی یاساكە بۆ دەربازبوونە لە قەیرانی دارایی كە لە ئێستادا وڵات پێداتێپەر دەبێت، بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، ھەروەھا بۆ پاڵپشتیکردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و خەرجییە پێویستەكانی حكومەتە.

 

سەرۆککۆماری عێراق دووپاتیشیکردەوە لە پێویستی کەمکردنەوەی خەرجییەكانی حكومەت لەم قۆناغەی ئێستادا.