گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاماری نوێی کۆرۆنا لە هەرێم؛ حاڵەتی نوێ دابەزیوە بەڵام زۆرترین مردن تۆمارکرا

2020.06.25 - 20:10
App store icon Play store icon Play store icon
ئاماری نوێی کۆرۆنا لە هەرێم؛ حاڵەتی نوێ دابەزیوە بەڵام زۆرترین مردن تۆمارکرا

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنای لە هەرێم بڵاوکردەوە، بەگوێرەی ئامارەکە ١٩٥ توشبووی نوێ تۆمارکراون و ١٦ توشبووش گیانیانلەدەستداوە، بەوەش بەراورد بە چەند ڕۆژی ڕابردوو ژمارەی ڕۆژانە کەمیکردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ڕایگەیاند: " لە ٢٤ کاتژمیری ڕابردوودا دوو هەزار و ١١٣ پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنا ئەنجامدراوە و تیایدا ١٩٥ حاڵەتی نوێ تۆمارکراون کە ١٠٠ توشبوویان لە سلێمانین، ٣٠ لە هەولێر، ٦٢ لە گەرمیان و ٣ توشبووش لە دهۆکن".

 

ئاماژە بەوەشکراوە، هەر لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢٩ توشبوو چاکبوونەتەوە، ٢٤ لە هەولێر، سێ لە دهۆک و دوو توشبووش لە هەڵەبجە.

 

وەزارەتی تەندروستیی ئەوەشی خستووەتەڕوو، ١٦ توشبووش گیانیانلەدەستداوە کە ١٢ کەسیان لە سلێمانین بوون، سێ کەس لە گەرمیان و کەسێکیش لە هەولێر.

 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاماری گشتیی: ڤایرۆسەکەشی لە هەرێم بەمشێوەیە خستووەتەڕوو:

 

کەڕەنتین ١٥٩٧٢ هاوڵاتی                (١٤٩٥٧ دەرچوو)

پشکنین ١٢٥٨٢٤                             (٥٨٥٠٨ هەولێر، ٣٩١٩٦ سلێمانی، ٢٧٢٠٢ دهۆك، ٩١٨ هەلەبجە)

تووشبوون ٤٨٧٤                              (١٠٩١ هەولێر، ٣٥٠٣ سلێمانی، ١٥٩ دهۆك، ١٢١ هەلەبجە)

چاکبوون ١٥٤٣                      (٦٢٢ هەولێر، ٧٤٨ سلێمانی، ١٣٣ دهۆك، ٤٠ هەلەبجە)

مانەوە لە نەخۆشخانە ٣١٨٢    (٤٤٨ هەولێر، ٢٦٢٩ سلێمانی، ٢٦ دهۆك، ٧٩ هەلەبجە)

مردن ١٤٩                              (٢١ هەولێر، ١٢٦ سلێمانی، ٢ هەڵەبجە)