ناس کورد-
مەزڵوم کۆبانی، فەرماندەى گشتیى هێزەكانى سورياى ديموكرات "هەسەدە" دەڵێت، لەگەڵ لاهور شێخ جەنگى هاوسەرۆكى يەكێتیى نيشتمانیى كوردستان لە گفتوگۆيەكى برايانەدا باسى گەشەسەندنەكانى باكور و ڕۆژهەڵاتى سوريا و ديالۆگى كورديیان كرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کۆبانی لە هەژماری فەرمی خۆى لەتۆڕى كۆمەڵايەتى تويتەر نوسيويەتى: " گفتوگۆيەكى برايانەمان لەگەڵ لاهور شێخ جەنگى، هاوسەرۆكى يەكێتى نيشتمانى كوردستان لەسەر گەشەسەندنەكانى هەرێمى باكور و ڕۆژهەڵاتى سوريا و ديالۆگى كورديمان كرد".
ئاماژەی بەوەشکردووە: "ئێمە سوپاسى برايانى يەكێتى بە سەرپەرشتى لاهور تاڵەبانی و باڤێڵ تاڵەبانى دەكەين بۆ پشتيوانيان لە ديالۆگى يەكڕيزى كوردى و شۆڕشى ڕۆژئاوا هەر لە سەرەتاوە".
فەرماندەى گشتیى "هەسەدە" ئاشكراى نەكردوە كە لەگەڵ لاهور شێخ جەنگى يەكتريان بينيوە، ياخود لەرێگەى پەيوەندى تەلەفۆنيەوە قسەيان كردوە و هيچ زانياريەكيشى لەسەر كاتى گفتوگۆكە ئاشكرا نەكردوە.