ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر ڕایگەیاند، 51 توشبووی دیکەی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر ڕایگەیاند: " 51 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا COVID – 19 دوای وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بەتەواوی چاکبوونەوە و باری تەندروستییان تەواو جێگیربووەتەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە: "ئەو توشبووانە پشکنینی تایبەتی یەک لەدوای یەکییان بۆ کرایەوە کە نێگەتیڤ بوو و بڕیاردرا بنێردرێنەوەماڵەوە.
بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی هەولێر ئەوەشی خستووەتەڕوو: "کۆی گشتی چابووەکان گەیشتە 622 کەس".