ناس کورد-
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە،تورکیا هێرشێکی بۆسەر ناوچەیەکی سنوری قەزای شارباژێڕ ئەنجامدا و سەرچاوەیەکی ئاگاداریش دەڵێت، ئۆتۆمبێلێکی پەکەکەیان کردووەتەوە ئامانج و قوربانیشی لێکەوتووەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەرچاوەیەکی ئاگادار و بەرپرس لە قەزای شارباژێڕ بە ناس کوردی وت: "لە بەیانییەوە فڕۆکەی جەنی تورکیا بە ئاسمانی ماوەت و نزیک شارباژێڕدا دەسوڕێتەوە، تاوەکو دواتر لەسنوری ناحیەی گاپیڵۆن بۆردومانکرا".
ئاماژەی بەوەشکرد: "بۆردومانەکە ئۆتۆمبێلێکی گەریلاکانی پەکەکەی کردووەتە ئامانج و بچەند قوربانییەکی لێکەوتووەتەوە، بەڵام بەدیاریکراوی نازانین چەند قوربانین".
ئەو سەرچاوەیە ڕونیشیکردەوە، لەئێستادا بۆردومانەکە کۆتایی هاتووە.