گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گۆڕان: پارتی 20 ملیۆن دۆلار قەرزمان بۆ ناداتەوە

2020.06.25 - 18:02
گۆڕان: پارتی 20 ملیۆن دۆلار قەرزمان بۆ ناداتەوە

ناس کورد-

بزوتنەوەی گۆڕان لەبارەی دەنگۆی دانەوەی 20 ملیۆن دۆلار قەرزی بزووتنەوەکە لەلایەن پارتییەوە هاتەدەنگ و ڕایگەیاند، سەرتاپای زانیارییەکە ناڕاستە و چەواشەکارییە، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوان بۆ چاکسازی بەشداری ئەم کابینەیەیان کردووە و مانەوەیان لە حکومەت تەنها بەندە بەو پرسەوە.

 

لە ڕونکردنەوەیەکدا، ژووری ڕۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند: "ئەمرۆ، پێنجشەمە (25ی حوزەیرانی 2020) رۆژنامەنوس، هێمن مامەند، زانیارییەکی لە سۆشیال میدیا بڵاوکردۆتەوە، کە گوایە پارتی 20 ملیۆن دۆلار قەرزی بزوتنەوەی گۆڕان دەداتەوە".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە: "پێویستە بڵێین، سەرتاپای زانیاریەکە ناڕاستە و جگە لە بوختان و چەواشەکاری هیچی تر نیە".

 

ئەوەشخراوەتەڕوو: "بزوتنەوەی گۆڕان لە پێناو هەنگاونان بەرەو چاکسازی راستەقینە بەشداری ئەم کابینەیەی حکومەتی کردوە، مانەوەو نەمانەوەی تەنها بەندە بەجێبەجێکردنی کارنامەی کابینەکەوە".

 

لە ڕونکردنەوەکەدا ئەوەش هاتووە: " بزوتنەوەی گۆڕان بەردەوام قەڵایەکی پۆڵاین بوەو دەبێت بۆ داکۆکیکردن لەئازادی رادەربڕین و کاری رۆژنامەنوسی، بەڵام بەهۆی بەردەوامی هێرشە ناڕەواکان کە دیارە بەمەبەستی سیاسیی ئاراستە دەکرێن، وە لە پێناو دەرکەوتنی راستیەکان بۆ خەڵکی کوردستان، ناچارین لە هەفتەی داهاتوەوە لە رێی ژوری یاساییەوە سکاڵای یاسایی لەسەر ئەو بوختان و زانیارییە چەواشەکاریانە تۆمار بکەین".

 

ژووری ڕۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆران ئاماژەی بەوەشکردووە: " هیوادارین لەچوارچێوەی رێزگرتن لە ئازادیەکان و راستگۆیی کاری میدیایی، ئەو بەڕێزانە بەڵگەکانیان بخەنە بەردەم دادگاکان".