ناس کورد-
.
چەندین ملیاردێر، کە خاوەنی گەورە کۆمپانیاکانی بازرگانین لە فەرەنسا، بەڵێنی بەخشینی 450 ملیۆن دۆلاریان داوە بۆ دووبارە دروستکردنەوەی كڵێسای مێژوویی نۆتردام لەشاری پاریس، پاش ئەوەی ئاگری گرت.
.
خاوەنی هێما بازرگانییەکانی (L.V.M.H)، ڕایگەیاند، بڕی 226 ملیۆن دۆلار دەبەخشن بۆ هاوکاریکردن لە بونیادنانەوە و دروستکردنەوەی کڵێسا سوتاوەکەی فەڕەنسا، ئەوەش پاش ئەوە دێت کە، خانەوادەی فرانسۆ بینۆلیت خاوەنی کۆمپانیاکانی گووتچی و ئێف سان، ڕایگەیاند، بڕی 113 ملیۆن دۆلار دەبەخشن بۆ دروستکردنەوەی ئەو کڵێسایە.
.
گەورە کۆمپانیای بواری نەوت و گاز، تۆتاڵی فەڕەنسی، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، 100 ملیۆن یۆرۆ کە بەرامبەرە بە 113 ملیۆن دۆلار، دەبەخشن لە پێناو دروستکردنەوەی كڵێسای مێژوویی نۆتردام، هەروەها کۆمپانیای کابجمینی بۆ تەکنەلۆجیا بەڵێنی بەخشینی ملیۆنێک و 100 هەزار دۆلاری داوە بۆ هەمان مەبەست.
.
دوێنی دووشەممە، ئاگر لە كڵێسای مێژوویی نۆتردام لە فەڕەنسا بەربوو، پاش نۆ کاتژمێر ئاگرەکە دامرکایەوە، کڵێساکە بە تەواوی وێرانبوو، مێژووی ئەو کڵێسایە بۆ 850 ساڵی ڕابردوو دەگەڕێتەوە.
.
سەرۆکی فەڕەنساش پاش ئەو ڕوداوە ڕایگەیاند، کڵێساکە دروستدەکەنەوە و بۆ ئەو مەبەستەش هەڵمەتێکی جیهانی بۆ کۆمەک ڕادەگەیەنن.
.
.