گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوای پەرەسەندنی كێشەكانی لیبیا ’كامیان بەهێزن سوپای توركیا یاخود میسر..؟’

2020.06.25 - 16:11
دوای پەرەسەندنی كێشەكانی لیبیا ’كامیان بەهێزن سوپای توركیا یاخود میسر..؟’

 

ناس كورد- 

دوای لەشكركێشی سوپای میسر بۆ سەر ناوچە سنورییەكانی لیبیا بەهۆی پەرەسەندنی قەیرانەكانی ئەو وڵاتە بەهۆی دەستوەردانەكانی سەربازی توركیا لەقەیرانەكانی لیبیادا، لەئێستادا پرسیار لەبەهێزی و لاوازی و بەراوردكاری سەربازی نێوان سوپاى توركیا و میسر دەكرێت.

 

گلۆباڵ فایر پاوەر، ڕاپۆرتێكی بەراوردكاری لەنێوان هەریەكە لەتوانا سەربازییەكانی وڵاتی توركیا و میسردا ئامادە كردووە و بەو پێیە ئەو دوو وڵاتە خاوەن توانا و تایبەتمەندی سەربازی جۆراو جۆرن و لەهەندێ بواردا میسر لەتوركیا بەتواناتر و تایبەتمەندترە و لەچەند بوارێكی تریشدا توركیا پێشدەكەوێت، ئامادەكردنی ڕاپۆرتە بەراوردكارییەكەش بۆ وەڵامدانەوەی ئەو مشتومڕەیە كە لەدوای كێشەكانی نێوان توركیا و میسر بەهۆی قەیرانەكانی لییاوە هاتووەتە ئاراوە و باس لەلەشكركێشی میسر دەكرێت بۆ سەر سنورەكانی لیبیا و ئەگەری پێكدادانی سەربازی نێوان ئەو دوو وڵاتە.



 بەگوێرەى ڕاپۆرتەكە، ئەمەی خوارەوە بەراوردكاری نێوان ئەو دوو سوپایەیە:

 

میسر 440 هەزار سەربازی لەخزمەتدا بەردەوامە بەڵام توركیا 355 هەزار سەرباز، سوپای یەدەگی سەربازی میسر نزیكەی 480 هەزار سەربازە بەڵام توركیا نزیكەی 380 هەزار سەربازی یەدەگى هەیە.

 

بەپێی ماڵپەڕەكە، بودجەی سەربازی توركیا لەمیسر زیاترە و ساڵانە 19 ملیار دۆلاری بۆ خەرج دەكرێت، لەبەرامبەریشدا میسر ساڵانە 11 ملیار دۆلار بۆ كەرتی سەربازی خەرج دەكات.

 

هێزی ئاسمانی 

 

تاڕادەیەك لەتوانای سەربازی ئاسمانییەوە هەردوو وڵات لێكەوە نزیكن، میسر 1054 چەند جۆرە چەكێكی جیاوازی ئاسمانی هەیە و توركیاش 1055 چەكی هەیە.

میسر 215 فڕۆكەی هەیە بەڵام توركیا 206 فڕۆكە.

توركیا هیلیكۆپتەری زیاترە و ژمارەكانی دەگاتە 497 بەڵام میسر 294 هیلیكۆپتەری هەیە.

 

هێزی وشكانی

 

ميسر 4 هەزار و 295 تانكی هەیە كە دەكاتە نزیكەی سێیەكی ئەو ژمارەیەی كە توركیا هەیەتی كە 2 هەزار و622 تانكە، سوپای میسر 11 هەزار و 700 زرێپۆشی هەیە بەڵام توركیا 8 هەزار و 777 لەو چەكەی هەیە.



سوپای میسر هەزار و 139 دورهاوێژی هەیە توركیاش هەزار و 278 دورهاوێژی هەیە.

 

هێزی دەریایی

 

میسر 316 جۆر هێزی دەریای هەیە بەڵام توركیا 140 جۆری هەیە.

میسر کەشتى فڕۆكە هەڵگری هەیە بەڵام توركیا ئەو جۆرەی نیە.

 

توركیا لەڕووی هێزی ژێر دەریاییەوە لەمیسر زیاتری هەیە و ژمارەی هێزە ژێر دەریاییەكانی توركیا دەگاتە 12 و میسریش 8 هێزی ژێر دەریای هەیە.

 

میسر سێ بەرامبەر كەشتی دژە لۆغمی هەیە كە ژمارەكەیان دەگاتە 31 كەشتی لەبەرامبەردا توركیا 11 كەشتی لەو جۆرەی هەیە.

 

بەپێی وتەیەكی پێشتری بەڕێوبەری دەزگای هەواڵگری كۆمپانیای ماكس سیكیوریتی ئیسرائیلی، توانای دەرخستنی بازووی سەربازی توركیا لەدەرەوەی سنورەكانی خۆی سنوردارە و میسریش هەروەها بەڵام قاهیرە سەربەستترە وەك لەئەنکەرە و پابەندبوونی ئەنكەرەش كەمترە بەتایبەت بەچەند كێشەیەكی ناوخۆی وڵاتانی دیكەوە تێوە گلاوە.

 

هەر لەسەر توانا ئاسمانییەكان توركیا وابەستەكراوە بەهۆی كڕینی سیستمی بەرگری ئێس 400ی ڕووسیەوە و ئێستا ئەمریكا فڕۆكەی ئێف 35ی پێینافرۆشێت.

 

لای خۆیەوە لیڤنت ئەزگۆل پسپۆڕی سەربازی توركیا ڕایگەیاندووە، میسر توانای بەرگری ئاسمانیی زۆر باشترە لەتوركیا و وڵاتەكەی كاتی پێویستە تاوەكو لەڕووی تەكنەلۆژیاوە بتوانێت سیستمی بەرگری ئاسمانیی بۆ خۆی دروستبكات.

 

ئەزگۆل پێیوایە توركیا پشتی بەستووەتە ئەو توانا ئاسمانیانەی لەوانەی فڕۆكەی درۆنەكان كە پاڵپشتی هێرشە بەرفراوانە زەمینیەكانی دەكات، كەشتی و هیلیكۆپەر و پیوەرە لۆجستیەكانیشی بەرزن و بەدووەم هێزی ناتۆ دادەنرێن.