گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەوڵی پەلكیشكردنی عێراق بۆ ناو بەرەی 3 وڵاتەكەی دژ بە ئەمریكا دەدرێت

چین بۆ دەستبەسەرداگرتنى نەوتى عێراق پلان دادەنێت

2020.06.25 - 15:01
چین بۆ دەستبەسەرداگرتنى نەوتى عێراق پلان دادەنێت

ناس کورد- 

بەگوێرەى ڕاپۆرتێكی ماڵپەڕی  ( oil price )ی تایبەت بەوزە و نەوت، ئێران هەوڵێكی بەهێزی خستووەتە گەڕ بۆ ئەوەی عێراق بباتە بەرەى چین و ڕوسیاوە بەتایبەت دوای ئەوەی لیژنەی وەبەرهێنانی پەرلەمانی عێراق دۆسییەی ڕێكکەوتنی عێراق و چینی كردەوە. 

ئەو ماڵپەڕە دەشڵێت، بەجێبەجێكردنی ئەو ڕێكکەوتنە بازرگانیەی نێوان ئەو دوو وڵاتە كە لەسەردەمی عەبدولمەهدیدا لێکتێگەیشتنەكەى واژۆ كراوە دەبێتە هۆی ئەوەی چین ژێر خانی ئابوری عێراق داتەپێنێت.

 

ڕاپۆرتەكە باسی لەوەش كردووە، ڕێكکەوتنەكەی نێوان چین و عێراق كە ئامانجی وەبەرهێنانی بەرفراوانە بە بەهای 20 ملیار دۆلار ئەوە سەرباری بازرگانی ساڵانەی نێوان هەردوو وڵات دەگاتە 30 ملیار دۆلار، شوێنكەوتەی ئابوری خراپی بۆ سەر عێراق دەبێت وەكو چەند وڵاتیك كە بەو هۆیەوە چین گیرۆدەی كردووە و دواجار داهاتی وڵاتەكەشی بۆ خۆی قۆرخ كردووە.

 

سیما دیارە داگیركارییەكانی چین

ماڵپەڕەكە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، ئەو ڕێكکەوتنە لەمیانی سەردانێكی عادل عەبدولمەهدی سەرۆكوەزیرانی پێشوو بۆ پەكین ئەنجامدراوە .

 

بەگوێرەى ماڵپەڕەكە دەرفەت بەچین دەدرێت داشكاندن لەنرخەكانی نەوت لەگەڵ عێراقدا بكات و هەروەها دەرفەت بەدروستكردنی بەندەر لەعێراق و ئیران بەچین دەدرێت، لەگەڵ دامەزراندنی ژێرخانی ئابورییەكی پاڵپشتی بەهێزی چین و كارمەندانی چینیش سەرپەرشتی سەرجەم ئەو كۆمپانیایانە بكەن كە لەعێراقدان.

 

هەر بەپێی ماڵپەڕەكە، ئەو كارە دەشبێتە هۆی دامەزراندنی میلیشیای چەكداری سەربەئێرانی و چینی و ڕەنگە عێراقیشی تێبكەویت بەمەستی پاراستتی كۆمپانیا و كاروبارە بازرگانیەكانی بوارەكە و كۆنترۆڵكردنی ئەوانەش دەكەونە دەست تاران هەروەكو میلیشیاكانی دیكەی ناو عێراق.

 

مانگی ئابی ساڵی پاریش ئیسحاق جیهانگیری ڕایگەیاند، ئێران لەگەڵ چیندا ڕێكکەوتنێكیان بۆ ڕاكیشانی كارەبا بۆ هێڵی شەمەندەفەری سەرەكی كە درێژییەكەی 900 كیلۆمەترە و تاران و مەشهەد پێكەوە گرێدەدات واژۆ كردووە.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، پلانی دیكەیان هەیە بۆ دروستكردنی هێڵی شەمەندەفەری خێرا بۆ نێوان تاران و قومم و ئەسفەهان.

 

بەرەی چین و ئێران و ڕوسیا

 

بەپێی ماڵپەڕەكە،  پێش متمانە وەرگرتنی مستەفا كازمی عێراق بۆ داڕشتنی چەند یاسایەك بەمەبەستی ڕێكخستنی ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكان كاری دەكرد و باس لەپێدانی دەرفەت بەكاركردنی چین بەبێ بەربەست دەكرا.

 

بەپێی سەرچاوەیەك كە بەماڵپەڕەكەی ڕاگەیاندووە، تەنها چارەسەر بۆ كێشە دارایی و ئەمنیە بەردەوامەكانی عێراق چوونە بەرەی چین و  ڕوسیاو ئێرانە.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، ئیران دەتوانێت پاڵپشتی ئەمنیی خێرا بۆ عێراق دەستەبەر بكات وەكچۆن دوای ڕیفراندۆمەكەی ساڵی 2017 بۆ كورد كردی و چین و ڕوسیاش دەتوانن پاڵپشتی فراوانتر بۆ عێراق دەستەبەر بكەن چونكە ئەو دوو وڵاتە مافی ڤیتۆیان لەئەنجومەنی ئاسایش هەیە.

 

باسی لەوەش كردووە، سەروەت و تەكنەلۆژیای چینی دەرفەت بەعێراق دەدات بەرهەمی نەوتی بۆ 7 ملیۆن بەرمیل لەڕۆژێكدا تا كۆتایی ساڵی 2022 زیاد بكات.