گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’كۆرۆنا ئاڵنگارییەكی گەورەیە’ 

کازمى: هەموو توانای دەوڵەت خراوەتە خزمەت بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا 

2020.06.25 - 14:45
App store icon Play store icon Play store icon
کازمى: هەموو توانای دەوڵەت خراوەتە خزمەت بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا 

ناس کورد-

دوای كۆبونەوەی لەگەڵ دوو دەزگای تەندروستی سەربازییدا كازمی ڕایگەیاند، هەموو توانایەكی دەوڵەت تەرخان کراوە بۆ ڕوبەڕووبونەوەی پەتای كۆرۆنا.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

دوای كۆبونەوەیەكی لەگەڵ هەردوو فەرمانگەی تەندروستی  سەر بەوەزارەتی بەرگری و دەستەی حەشدی شەعبی لەڕاگەیەنراوێكدا مستەفا كازمیی سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، هەردوو دەزگای پزیشكی وەزارەتی بەرگری و دەستەی حەشدی شەعبی بەهەموو توانایەكەوە پشتیوانی وەزارەتی تەندروستی دەكەن و پەتای كۆرۆناش ئاڵنگارییەكی گەورەیە لەبەردەمیانداو هەموو توانایەكی دەوڵەتیش تەرخان کراوە بۆ ڕوبەڕووبونەوەی و چارەسەركردنی توشبووان.



بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، سەرۆکوەزیران ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، هۆشیاری خەڵكی گرنگە بۆ گەمارۆدانی پەتاكە و كەمكردنەوەی ڕادەی توشبوون و پاراستنی سەرجەم وڵات و دەستخۆشی لەكارمەندانی تەندروستی کرد كە بۆ ئەو مەبەستە هەموو هەوڵێكیان خستووەتە ڕوو و بەوهۆیەشەوە تووشی فشارەكانی كاری ڕۆژانە بوون.