ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى گەرمیان ڕاگەیەندراوێکى لەبارەى گیانلەدەستدانى 2 توشبووى کۆرۆناى، بڵاوکردەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەى راگەیەندراوێکى بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى گەرمیان، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو توشبووى کۆرۆنا لە گەرمیان گیانیان لەدەستدا، سەرباری چارەسەری پێویست و بەستنی ئامێری ھەناسەدانی دەستکرد.
راگەیەندراوەکە رونیدەکاتەوە، ئەو دوو توشبووەى کە گیانیان لەدەستداوە رەگەزی مێن و تەمەنیان سەروی ٦٠ ساڵە، پاش چارەسەر و بەستنی ئامێری ھەناسەدانی دەستکردیش، بەڵام بەکاریگەریی سەختی ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستدا.
لە راگەیەندراوەکەدا بەڕێوەبەرایەتى تەندروستی گەرمیان سەرەڕاى ھاوخەمی بۆ خێزانی ئەو دوو کۆچکردوە، داواش لە ھاووڵاتیان دەکات کە پابەندی رێنماییەکان بن و مەترسیەکان بەھەند وەربگرن و بەتایبەتیش پابەندی خۆپارێزیی و رێنماییە نوێکانی ژوری ئۆپراسیۆنەکانی ئیدارەى گەرمیان بن.