گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’خەونەکە نزیک دەبێتەوە لە بەدیهێنان’ 

بەرهەمهێنانى 4 ملیار پێکوتە دژى کۆرۆنا لە ساڵێکدا

2020.06.25 - 10:42
بەرهەمهێنانى 4 ملیار پێکوتە دژى کۆرۆنا لە ساڵێکدا

ناس کورد- 

هاوپەیمانێتییەکى زانستى لەپەیامێكی دڵنیاكەرەوەدا بۆ هەموو جیهان رایگەیاند، چەند كارگەیەكیان بۆ دروستكردن و دابەشكردنی پێکوتەى دژى کۆرۆنا بەسەر وڵاتاندا بەیەكسانی دابینكردووە كە ساڵانە توانای دروستكردنی چەندین ملیۆن پێکوتەى هەیە و لەئەگەری بەرهەمهێنانی پێکوتەکاندا ترس و دڵەڕاوکێى هاووڵاتیان بۆ بەدەستنەهێنانى دەڕەوێننەوە.

 

هاوپەیمانێتییەکە پاڵپشتى بەرهەمهێنانى 9 پێکوتە دەكات كە لەئێستادا لەژێر پڕۆسەی پێشخستندان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

 

لای خۆشیەوە، جیمس ڕۆبنسۆن شارەزاى دیار لە هاوپەیمانێتییەکە بەڕۆیتەرزی وتووە، لە هەوڵى دیاریكردنی 2 یاخود 3 كارگەن بۆ دروستكردنی پێکوتەکە.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، لەئێستادا ئەوە دەزانن لەتوانایاندایە لانیكەم دوو ملیار  لە پێکوتەکە بەرهەمبهێنن بۆ ئەوانەی كەسەرەتا ئامانجیانە و پێویستیان پێیەتی.

 

وتیشى "هاوپەیمانێتیەکە سوورە لەسەر ئەوەى 8 بۆ 10 ناوچەی دابەشكردنی هەرێمایەتیان هەبێت بۆ ئەوەی كارەكان بەناوەندێتی نەكەن و دواتریش ناچار نەبن بیگەیەننە هەموو جیهان".

 

گەرچی تا ئێستا مۆڵەت بەهیچ پێکوتەیەک نەدراوە، بەڵام ئەو هاوپەیمانێتییە پزیشکییە لیستێكی ئامادە كردووە بەمەبەستی دروستكردنی پێداویستیەكانی دیكەی بوارەكە ئەوەش بۆ دابەشكردنی پێکوتەکە بەشێوەیەكی یەكسان بەسەر سەرجەم وڵاتانی جیهاندا.

 

هاوپەیمانێتییەکە كە بارەگاكەی لەئۆسڵۆی پایتەختی نەرویژە، پاڵپشتی 14 وڵاتی دونیای بەدەستهێناوە  ویڕای بەدەستهێنانی پاڵپشتی دەزگای بێڵ و میلیندا و گیتس و گروپی كۆمانیاكانی وێڵكۆمی بەریتانیی.