گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ماوەى 12 مانگە ئينتەرنێتيان لێ بڕاوە

سەدان هەزار كەس لە وڵاتێك تائێستا كۆرۆنايان نەبيستوە

2020.06.24 - 23:24
App store icon Play store icon Play store icon
سەدان هەزار كەس لە وڵاتێك تائێستا كۆرۆنايان نەبيستوە

ناس کورد- 

ڕێكخراوەكانى بەرگريكردن لە مافەكانى مرۆڤ ئاشكراى دەکەن، تائێستا سەدان هەزار كەس كە لەناوچەكانى شەڕ لە خۆرئاواى ميانمار گيريان خواردوە لەوانەيە هيچ شتێكيان لەسەر ڤايرۆسى كۆرۆنا نەبيستبێت، چونكە ماوەى 12 مانگە ئينتەرنێتيان لێ بڕاوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لەمانگى شەشى ساڵى ڕابردوەوە حكومەت كە "ئۆنگ سان سو شى" ڕاوێژكار بەڕێوەى دەبات ئينتەرنێتى لە 9 ناوچە بڕيوە، ئەوەش بەبيانوى زياتر پەرەسەندنى شەڕى نێوان سوپاى ئەو وڵاتە و ياخيبوان بەهۆى تۆڕى ئينتەرنێتەوە.

 

تۆڕى CNN بڵاويكردوەتەوە، مانگى پێنج هێڵى ئينتەرنێت بۆ يەكێك لە شارۆچكەكان گەڕاوەتەوە، بەڵام تائێستا 8 ناوچەكەى تر كە ژمارەيان 800 هەزار كەس دەبێت بێ تۆڕەكانى ئينتەرنێتن.

 

لاى خۆيەوە ڕێكخراوى هيومان ڕايتس وۆچ و ڕێكخراوى لێبوردنى نێودەوڵەتى بڵاويانكردوەتەوە، بڕينى هێڵەكانى ئينتەرنێت ژيانى خەڵك دەخاتە مەترسيەوە، تەنها لەبەر ئەوە نا كە كەسەكان پێشێلكاريەكانى مافى مرۆڤ ئاشكرا دەكەن، بەڵكو ئاگادارى رێنماييە تەندروستيە گشتيەكانى تايبەت بە ڤايرۆسى كۆرۆناش نابن.

 

"ليندا لەخزير" ڕاوێژكارى ياسايى لقى ئاسياى رێكخراوى هيومان ڕايتس وۆچ لە بەياننامەيەكدا بڵاويكردوەتەوە، لەميانەى شەڕى چەكدارى نێوان سوپاى ميانمار و سوپاى ئاراكان و لەكاتى بڵاوبونەوەى پەتاى كۆرۆنا، پێويستە هاووڵاتيانى مەدەنى زانيارى تەواويان بەردەست كەوێت لەپێناو ئەوەى كە پارێزراو بن.

 

وەزارەتى تەندروستى ميانمار بڵاويكردوەتەوە، تا ڕۆژى دووشەممە 292 توشبوو و 6 گيان لەدەستدان تۆماركراون و پشكنين بۆ زياتر لە 64 هەزار كەسيش كراوە.

 

لەناوچەكانى "مۆنگداو" و "بۆتبدونگ" لە باكورى ولايەتى ڕاخين زياتر لە 100 هەزار كەس لە خێوەتگە قەرەباڵغەكاندا دەژين كە موسڵمانانى ڕۆهينگان، لە چەند ڕۆژ ڕابردوشدا چەند توشبويەكى كۆرۆنا لەناوچەكە تۆمار كراون، هەروەها بوزيەكانى ڕاخينيش كە بەهۆى شەڕەوە ئاوارەبوون لە هەمان ناوچە لە خێوەتگەكاندا دەژين.

 

لەئێستادا لە ڕاخين سوپاى ميانمار شەڕى "سوپاى ئاراكان" دەكات كە گروپێكى چەكدارى جوداخوازن و داواى مافى چارەى خۆنوسينى زياتر دەكەن بۆ بوزيەكانى ناوچەكە، لە ساڵى 2019يشەوە دەيان هاوڵاتى مەدەنى بەهۆى كێشمەكێشە چەكداريەكانەوە كوژراون و بريندار بوون، هەروەها نزيكەى 150 هەزار كەس ئاوارەبوون.

 

هەروەها لەساڵى 2017 سوپاى ميانمار هەڵمەتێكى بێبەزەييانەى دەستپێكرد و 740 هەزار موسوڵمانى كەمينەى ڕۆهينگاى ناچار كرد كە ئاوارەبن و ئەو وڵاتە جێبهێڵن، بەهۆى ئەوەشەوە سوپا و دەسەڵاتدارانى ئەو وڵاتە وەك ئەنجامدەرانى تاوانى كۆمەڵكوژى برانە بەردەم دادگاى تاوانە نێودەوڵەتيەكان.