گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمریکا پاداشتى سەرى (حاجى عەبدوڵا) دەکاتە دوو هێندە ..10 ملیۆن لەبرى 5 ملیۆن 

2020.06.24 - 22:23
ئەمریکا پاداشتى سەرى (حاجى عەبدوڵا) دەکاتە دوو هێندە ..10 ملیۆن لەبرى 5 ملیۆن 

ناس کورد- 

وەزارەتى دەرەوەى ئەمريكا بڕى پاداشتنى بۆ هەر كەسێك كە زانيارى لەسەر "حاجى عەبدوڵڵا" سەركردەى نوێى ڕێكخراوى داعش بدات كە ببێتە هۆى دەستگير كردنى لە 5 مليۆن دۆلارەوە بەرزكردەوە بۆ 10 مليۆن.

 

بەرنامەى "پاداشت لە پێناو دادپەروەريدا" كە سەربە وەزارەتى دەرەوەى ئەمريكايە بڵاويكردوەتەوە، تيرۆرست حاجى عەبدوڵڵا ژمارەيەكى زۆر تاوانى دژى خەڵكى سيڤيل ئەنجام داوە كە لە ژماردن نايەن، ئەگەر زانياريتان لەسەر شوێنەكەى هەيە ئەوا پەيوەنديمان پێوە بكەن.

 

بەرنامەى "پاداشت لە پێناو دادپەروەريدا" لە تۆڕى كۆمەڵايەتى تويتەر سەبارەت بە بڕى پاداشت كە پێشتر 5 مليۆن دۆلار ديارى كرابوو ئەوەى بڵاوكردوەتەوە، لە برى 5 مليۆن 10 مليۆن دۆلار وەربگرە.

 

"محەمەد سەعيد عەبدولڕەحمان مەولا" كە چەند ناوێكى ترى وەك "ئەبو عومەر توركمانى" و "عەبدولئەمير محەمەد سەعيد سەڵيبى" بەكاردەهێنرێت لە دايكبوى ساڵى 1976ەو دواى كوژرانى ئەبوبەكر بەغدادى لە پرۆسەيەكى تايبەتى سوپاى ئەمريكادا سەركردايەتى رێكخراوى داعشى وەرگرت.

 

ئامانج لە بەرنامەى "پاداشت لە پێناو دادپەروەريدا"  بريتيىە لە ڕادەستكردنى تيرۆرستانى نێودەوڵەتى بە ياسا و رێگەگرتن لە كارى تيرۆرستى نێودەوڵەتى دژى هاوڵاتيان و بەرژەوەنديەكانى ئەمريكا.