گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

36 خولەک مانەوە لەژێر تیشکى خۆر چى بەسەر ڤایرۆسى کۆرۆنا دەهێنێت؟

2020.06.24 - 21:15
36 خولەک مانەوە لەژێر تیشکى خۆر چى بەسەر ڤایرۆسى کۆرۆنا دەهێنێت؟

ناس کورد- 

بەگوێرەى توێژینەوەیەکى نوێ تيشكى بەهێزى خۆر لە نيوەڕواندا تواناى ئەوەى هەيە كە 90% ياخود زياتر كاريگەرى لە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ بكات، ئەوەش لە ماوەى 34 خولەكدا.

 

زانايان "خۆسيە لويس ساگريبانتى" و "سى ديڤيد ليتڵ" كە ئەنجامدەرانى توێژینەوەکەن ئاماژەيان بەوەداوە، تيشكى خۆر كاريگەرى بەهێز لەسەر ڕێژەى بڵاوبونەوەى ڤايرۆسى كۆرۆنا لەنێو مرۆڤەكاندا هەيە.

 

ڕونيشكراوەتەوە، ڤايرۆسەكە لە وەرزى هاويندا لە شارە قەرەباڵغەكانى جيهان بەشێوەيەكى خێرا ناچالاك دەبێت (ئەوەش بەهۆى ئەوەى پلەى گەرما تێياندا بەرزە).

 

ئەو دوو زانايە كە پێشتريش لە ڕيزەكانى سوپاى ئەمريكى و ئاژانسى خۆراك و دەرمانى هەمان وڵاتدا كاريان كردوە ئەوەشيان ڕونكردوەتەوە، لەماوەى مانگى 12 بۆ مانگى 3 ڤايرۆسەكە بۆ ڕۆژێك ياخود زياتر چالاك دەبێت و تواناى هەيە مرۆڤ توش بكات، هەروەها مەترسى مانەوەى لە هەوادا و گواستنەوەى هەيە.

 

بەگوێرەى توێژینەوەکە، بەهۆى ئەوەى كە پرژەكانى ئامێرى هەناسەدان لە وەرزى سارددا بۆ ماوەيەكى زياتر دەمێنێتەوە، بەڵام ڤايرۆسەكان لەسەر ڕووە گەرمەكان خێراتر ناچالاك دەبن و ئەو چينە ڕۆنيەى كە پێوەيەتى بەخێرايى وشك دەبێت.

 

هەردوو زاناكە لەو بڕوایەدان، ڕێوشوێنەكانى مانەوە لە ماڵەوە بوونەتە هۆكار بۆ ئەوەى ڤايرۆسەكە زياتر لەنێوان ئەندامانى يەك خێزاندا بڵاوببێتەوە، بەپێچەوانەى ئەوەشەوە كەسانى توشنەبوو لە هەواى كراوە و بەر خۆردا تووشى بڕێكى كەمتر لە ڤايرۆس دەبن و سيستمى بەرگريشيان وەڵامى زياتر دەبێت بۆ ڤايرۆسەكە.

 

بەگوێرەى زانياريەكان تيشكى سەروو وەنەوشەيى كە لە ڕوناكى خۆردا هەيە بە پاكژكەرەوە دادەنرێت و دەبێتە هۆى لەناوبردنى پێكهاتەى بۆماوەيى ڤايرۆسەكان و كەمكردنەوەى تواناى زيادبونيان.