گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتى تەندروستى هەرێم ئامارێکى 24 کاتژمێرى لەبارەى کۆرۆناوە بڵاوکردەوە

2020.06.24 - 20:28
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتى تەندروستى هەرێم ئامارێکى 24 کاتژمێرى لەبارەى کۆرۆناوە بڵاوکردەوە

ناس کورد-

وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوە کرد کە لە 24 کاتژمێرى رابردوودا 1862 پشکنینى نوێ تۆمارکراوە و 216 توشبووى نوێ لە شارەکانى هەرێمى کوردستان تۆمار کراوون.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

لە راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستیدا ئاماژە بەوە کراوە "لە 24 کاتژمێرى رابردوودا 1862 پشکنین کراوە بەمجۆرە " (٥٦٠ هەولێر)، (٦٨٩ سلێمانی)، (٣٩٩ دهۆك)، (٢١٤گەرمیان).

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە هەر ئەمڕۆ (چوارشەممە) 216 توشبووى نوێ تۆمار کراوون بەمجۆرە "٤١ هەولێر، ١٢٨ سلێمانی، ٤٥ گەرمیان و ٢ دهۆک".

 

سەبارەت بەو توشبووانەى کە چاکبوونەتەوە، لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە چاکبوونەوەى 27 توشبوو دراوە کە سەرجەمیان لە هەولێر بوون.

 

راگەیەندراوەکە رونیکردەوە کە لە 24 کاتژمێرى رابردوودا 4 توشبووى کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە کە سەرجەمیان لە سلێمانى بوون.

 

راگەیەندراوەکە ئاماری گشتی، کەرەنتین و توشبوون و چاکبوون و گیانلەدەستدانى بەمجۆرە دیارى کردووە:

 

کەڕەنتین ١٥٩١٦ هاوڵاتی، (١٤٦٤٠ دەرچوو)

 

پشکنین ١٢٣٧١١ ، (٥٧٦٠٠ هەولێر، ٣٨٤٠٠ سلێمانی، ٢٦٧٩٣ دهۆك، ٩١٨ هەلەبجە)

 

تووشبوون ٤٦٧٩ ، (١٠٦١ هەولێر، ٢٣٤١ سلێمانی، ١٥٦ دهۆك، ١٢١ هەلەبجە)

 

چاکبوون ١٥١٤ ،  (٥٩٨ هەولێر، ٧٤٨ سلێمانی، ١٣٠ دهۆك، ٣٨ هەلەبجە)

 

مانەوە لە نەخۆشخانە ٣٠٣٢ ، (٤٤٣ هەولێر، ٢٤٨٢ سلێمانی، ٢٦ دهۆك، ٨١ هەلەبجە)

 

مردن ١٣٣ ،   (٢٠ هەولێر، ١١١ سلێمانی، ٢ هەڵەبجە)