گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەو مانگەدا چەند بەرمیل فڕۆشراوە و داهاتەکەى چەند بووە؟

ئامارى هەناردەکردن و داهاتى نەوتى عێراق بۆ مانگى ئایار بڵاوکرایەوە

2020.06.24 - 19:57
App store icon Play store icon Play store icon
ئامارى هەناردەکردن و داهاتى نەوتى عێراق بۆ مانگى ئایار بڵاوکرایەوە

ناس کورد-

وەزارەتی نەوتی عێراق، لەڕاگەیەنراوێکدا داهات و بڕی نەوتی هەناردەکراوی مانگی ئایاری ڕابردووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ڕۆژانە سێ ملیۆن و 210 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی بازاڕەکانی جیهان کراوە و داهاتەکەشی زیاتر لە دوو ملیار دۆلار بووە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ئەمڕۆ (چوارشەممە 24ى حوزەیرانی 2020) وەزارەتی نەوتی عێراق، لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد، لەمانگی ئایاری ڕابردوودا عێراق نزیکەی  100 ملیۆن بەرمیل نەوتی فڕۆشتووە و بەشێوەیەکی ڕێژەیی ڕۆژانە سێ ملیۆن و 210 هەزار بەرمیل نەوتی هەناردەی بازاڕەکانی جیهان کردوە و داهاتەکەشی (2.41) ملیار دۆلار بووە.

 

 عاسم جیهاد، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق، ئەوەشی خستەڕوو، نرخی هەر بەرمیلێک نەوت لە مانگی ئایاری ڕابردوودا بە (21,450) دۆلار فرۆشراوە، نەوتەکەش لەلایەن 32 کڕیاری جیهانییەوە لەڕێگەی بەندەرەکانی باشوری عێراق و بەندەری جیهاني توركيەوە هەناردەکراوە.