ناس کورد-
وەزارەتى تەندروستى عێراق راگەیەندراوێکى لەبارەى ئامارى 24 کاتژمێرى رابردووى تۆمارکردنى توشبووى نوێ و ژمارەى گیانلەدەستدان و چاکبوونەوەى کۆرۆناى لەسەرتاسەرى عێراق بڵاوکردەوە.
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە" لە 24 کاتژمێرى رابردوودا لە سەرجەمى تاقیگەکانى عێراقدا 114445 پشکنین ئەنجامدراوە و بەوەش کۆى پشکنینەکان لە سەرەتاى دەرکەوتنى ڤایرۆسەکە لە عێراق گەیشتە 477433 پشکنین".
بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، تاقیگەکانى وەزارەتى تەندروستى لە سەرتاسەرى عێراق لەماوەى 24 کاتژمێرى رابردوودا تۆمارکردنى 2200 توشبووى نوێى کۆرۆناى تۆمارکردووە کە بەمجۆرە بەسەر شارەکاندا پۆڵێن کراوون:
بەغدا، ڕەسافە: 177
بەغدا، کەرخ: 371
مەدینە توب: 8
نەجەف: 96
سلێمانى: 229
هەولێر: 70
کەربەلا: 55
کەرکوک:123
دیالە: 89
واست: 189
بابل: 86
بەسڕە: 242
میسان: 136
دیوانیە: 81
زیقار: 136
ئەنبار: 14
نەینەوا: 40
سەڵاحەدین:28
موسەننا: 30
راگەیەندراوەکە ئاماژەى بە چاکبوونەوەى 1061 توشبووى کۆرۆناش لەسەرتاسەرى عێراق کردووە کە لەو ژمارەیە (8 چاکبوو لە سلێمانى و 59 لە هەولێر و 12 لە دهۆک و 41 لە شارى کەرکوک بووە(.
هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا 79 گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە ماوەى 24 کاتژمێرى رابردوو راگەیەندراوە کە لەو ژمارەیە (9 گیانلەدەستدان لە شارى سلێمانى و 2 لە هەولێر و 1 لە کەرکوک بووە).
بەگوێرەى راگەیەندراوەکەى وەزارەتى تەندروستى عێراق:
کۆى توشبووان لە عێراق 36702 توشبووە
کۆى ئەوانەى چاکبوونەتەوە: 16814 چاکبووە
کۆى ئەوانەى گیانیان لەدەستداوە: 1330 گیانلەدەستدانە