گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمریکا؛ بەرزترین ئامارى توشبوون بە کۆرۆنا لەماوەى دوو مانگی ڕابردوودا تۆمار کرا

2020.06.24 - 14:33
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریکا؛ بەرزترین ئامارى توشبوون بە کۆرۆنا لەماوەى دوو مانگی ڕابردوودا تۆمار کرا

ناس کورد-

بەرزترین ئامارى ڕۆژانەى توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لەماوەى دوو مانگدا لە ئەمریکا تۆمارکرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ئاژانسى ئەسۆشیەتیدپرێس، ئامارەکانى زانکۆى جونز هۆبکنز دەریدەخەن کە دوێنێ سێشەممە 34.7 هەزار توشبووى نوێ لە ئەمریکا تۆمارکراون.

 

ئەو ژمارەیە، سێیەم بەرزترین ئامارى رۆژانەى توشبوونە بە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە ئەمریکا لەو کاتەوە کە ڤایرۆسەکە لەو وڵاتە بڵاوبووەتەوە.

 

بەپێی ئاژانسەکە، رێژەى توشبوون بە کۆرۆنا لە ئەمریکا بەدرێژایی زیاتر لە هەفتەیەکە بەردەوام لە هەڵکشاندایە، دواى کەمبوونەوەى ئامارەکە بەدرێژایی زیاتر لە شەش هەفتە.

 

لەناو ویلایەتەکاندا، هەریەکە لە ئەریزۆنا و کالیفۆرنیا و میسیسیبى و نیفادا و تەکساس دوێنێ بەرزترین ژمارەى توشبوونیان تێدا تۆمارکراوە.