گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوای دوو هەفتە داخران

پەرلەمان دەست بەکارەکانى دەکاتەوە و لەبارەى کەمکردنەوەى موچەوە داواى ڕونکردنەوە لە حکومەت دەکات

2020.06.24 - 10:52
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمان دەست بەکارەکانى دەکاتەوە و لەبارەى کەمکردنەوەى موچەوە داواى ڕونکردنەوە لە حکومەت دەکات

ناس کورد-

پەرلەمانى کوردستان ئەمڕۆ کارەکانى دەستپێکردەوە، دواى تەواوبوونى وادەى کەرەنتینەى پەرلەمان، لیژنەى دارایی پەرلەمانیش داواى رونکردنەوە لە حکومەت دەکات لەبارەى لێبڕینى %21ى موچەى فەرمانبەرانەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

زیاد جەبار، سەرۆکى لیژنەى دارایی پەرلەمانى کوردستان بە ناس کوردى ڕاگەیاند، "ئەمڕۆ پەرلەمان دەستى بە کارەکانى کردووەتەوە و چاوەڕوان دەکرێت کۆوبونەوەى پەرلەمانیش بکرێت بەڵام هێشتا وادەکەى دیار نییە".

 

وتیشى،"چاوەڕوان دەکرێت پەرلەمان مانگێک لە پشووى خۆى کەمبکاتەوە، بەو پێیەى ئەم ماوەیە نەتوانراوە کارەکانى ڕایی بکات".

 

پەرلەمانى کوردستان رۆژى 10ى ئەم مانگە بۆ ماوەى دوو هەفتە کەرەنتینەکرا، دواى توشبوونى پەرلەمانتارێک و چەند فەرمانبەرێک بە ڤایرۆسى کۆرۆنا، ئەمرۆش وادەکە کۆتایی هات.

 

دوینێ سێشەممە پێش رۆژێک لە کۆتایی هاتنى وادەکە، لیژنەى دارایی پەرلەمان کۆبووەوە بۆ تاوتوێکردنى پرسی برینى موچەى فەرمانبەران لەلایەن حکومەتەوە.

 

زیاد جەبار وتى، "لە کۆبوونەوەکەدا شەش خاڵمان بۆ سەرۆکایەتى پەرلەمان بەرزکردەوە، کە تێیدا داواى رونکردنەوەمان لە حکومەت کردووە لەبارەى بڕینى موچەى فەرمانبەرانەوە، بەتایبەت کە بەبێ هەماهەنگى پەرلەمان ئەو بڕیارەیداوە".

 

بەپێی ڕاگەیەنراوى کۆبوونەوەکە، لیژنەکە بڕیاریداوە بۆ هەر بڕیارێكی لەم چەشنە پێویست دەكات حكومەت هەماهەنگی لەگەڵ پەرلەمان و بەتایبەت لیژنەی دارایی بكات.

 

زیاد جەبار باسى لەوەکرد، هەر لەکۆبوونەوەکەدا سه‌باره‌ت به‌قه‌رزه‌كان لیژنەکەیان داواى لە دیوانی چاودێریی دارایی کردووە كە كاری جدی لەسەر دۆسییه‌ی قەرزەكان بكه‌ن و بەزووترین كات رەوانەی پەرلەمانی كوردستانی بكه‌ن.

 

بەپێی ڕاگەیەنراوى کۆبوونەوەکە، تاوتوێی بڕیارەكانی حكومەت کراوە بۆ نەهێشتنی لێخۆشبوونی گومرگی و رێكخستنەوەی باج لەسەر كۆمپانیا نەوتییەكان و رێكخستنەوەی دەروازەكان و كەمكردنەوەی خەرجییەكان، لیژنه‌كه‌ ئه‌و بڕیارانه‌ى بەباش زانى بەڵام داوا دەكات كە لەڕووی كردارییەوە حكومەت روونكردنەوە بدات كە چیان كردووەو چۆن داهات لە بەرمەبنای ئەم بڕیارانە زیاد بووە.

 

لەكۆتایی كۆبوونەوەكەدا لیژنەکە به‌پێویستى زانیوە بۆ پێداچوونەوەی ئەم بڕیارانەو ستراتیجی حكومەت لەداهاتوودا كۆبوونەوەی هاوبەش ئەنجامبدرێت.