گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بڕیاری حكومەتەكەی داوەتە دەستی چەند لایەنێكی سیاسیەوە

پەرلەمانتارێكی عێراق چەند نهێنیەكی شۆكهێنەر لەسەر كابینەكەی عەبدولمەهدی ئاشكرا دەكات

2020.06.24 - 10:03
پەرلەمانتارێكی عێراق چەند نهێنیەكی شۆكهێنەر لەسەر كابینەكەی عەبدولمەهدی ئاشكرا دەكات

ناس کورد-

پەرلەمانتارێكی عێراق ئاشكرای دەكات، داوكاری بڕینی موچەی فەرمانبەران لە سەردەمی كابینەكەی عەبدولمەهدیدا بووە، چەند لایەنێكی سیاسی بوونەتە خاوەن بڕیارەكانی حكومەتەکەی و دواجاریش پشتیان تێكرد.

 

لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا، محەمەد شیاع سودانی، پەرلەمانتاری عێراق ڕایگەیاندووە، لەساڵی 2007ەوە تاوەكو ساڵی 2014 وەزارەتی پیشەسازی نزیكەی سێ ملیار دۆلاری دەستكەوتووە و ئێستا بۆچونێكی ئابوری گەڵاڵە بووە كە سەپاندنی باج بەسەر بەرهەمەكانەوە ڕەتدەكاتەوە.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، لەسەر سەرۆكوەزیران پێویستە دۆخی ئێستای موچەی فەرمانبەران تیپەڕێنێت و دابینی بكات و ئەو داواكارییانەش كە خراونەتە ڕوو بۆ بڕینی موچەی فەرمانبەرانی عێراق لەسەردەمی كابینەكەی عەبدولمەهدیدا ئامادە كراون.



سودانی دڵنیایی ئەوەشیداوەتە فەرمانبەران كە تا شەش مانگی داهاتوو موچەكانیان دابینكراوە، سەرباری ئەوەی قەرزكردن بەئامانجی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی بەسڕە زیانی نابێت.

 

لەبارەی كابینەی پێشووەوە سودانی وتووشیەتی، كابینە وەزارییەكەی عەبدولمەهدی لەسەر بنەمای پشكشكێنەی حزبی بووە و گەرچی لە كابینەكەی كازمیشدا ئەوە هەیە بەڵام چوار وەزارەت زیاتر بەر پشكپشكینەی حزبی كەوتوون.

 

 

پەرلەمانتارەكەی عێراق ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، كۆمپانیاكانی پەیوەندیكردن (مۆبایل ) داوای 500 ملیۆن دۆلار لە دەوڵەت دەكەن و زەبەلاحەترین گەندەڵی لەدوای دەستلەكاركێشانەوەی عەبدولمەهدی كراوە كە گرێبەستێكی 400 ملیۆن دۆلاری لەدوای دەستلەكاركێشانەوەی عەبدولمەهدی كراوە.

 

پەرلەمانتارەكەی عێراق جەختیشی لەسەر ئەوە كردووەتەوە، چەند ڕێوشوێنێكیان لەخاڵە سنورییەكانەوە بۆ ئاڵوگۆڕی دراو چەند كارێكی تر گرتووەتە بەر و لەماوەی 45 ڕۆژدا 560 ملیار دیناریان بۆ حكومەت گەڕاندووەتەوە و لەگەڵ جێبەجێكردنی هەر بڕیارێكی چاكسازیشدا كۆمەلێك لێی زیانمەند دەبن.

هەر لەسەر شوێنكەوتەكانی عەبدولمەهدی وەكو سەرۆكوەزیرانی پێشوو، سودانی دەشڵێت، عەبدولمەهدی زیانی زۆری گەیاند و چەند لایەنێكی سیاسی كردە خاوەن بڕیار و خۆی خاوەن بڕیارەكانی حكومەتەكەی نەبوو.



لەبارەی قەرزە دەرەكیەكانی سەر عێراقیشەوە، سودانی دەڵێت، قەرزە دەرەكییەكانی سەر عێراق نزیكەی 72 ملیار دۆلارە.

 

لەبارەی هێرشە موشەكیەكانیشەوە كە ماوەیەكە بۆ سەر ناوچەی سەوز بەردەوامە، سودانی باسی لەوە كردووە، بۆردومانە موشەكیەكان حكومەت و لایەنە سیاسیەكان و دیپلۆماتكارانی سەغڵەت كردووە و دەبێت كازمی ڕێگایەی خێرا بۆ چارەسەری دانێت، گەر هاوڵاتیانیش بزانن حكومەت سزای بكوژان نادات و هەڕەشە و مەترسیەكان بەردەوامن ئەوا بۆ ئیدی ناشچن بۆ دەنگدان.