گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

%0,7ى پشکنینى هەرێم لە هەڵەبجە کراوە

جێگرى پارێزگارى هەڵەبجە هۆشدارى دەدات: ئامێرى پشکنین بەرەو کۆتایی دەڕوات

2020.06.24 - 08:48
جێگرى پارێزگارى هەڵەبجە هۆشدارى دەدات: ئامێرى پشکنین بەرەو کۆتایی دەڕوات

ناس کورد-

جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه هۆشداری دا لەکۆتایی هاتنى تواناى پشکنینى کۆرۆنا لە پارێزگاکە، بەهۆى کەمى کیتى پشکنینەوە، لەکاتێکدا ئامارەکانى توشبوون بەو ڤایرۆسە لە هەڵکشاندان.

 

كاوه‌ عه‌لی، جێگری پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، "ژمارەکان لە پارێزگای هەڵەبجە زۆر بەخێرایی بەرز دەبنەوە، گەیشتە 121، بەدڵنیاییەوە لەبەر کەمی مەوادی پشکنین نەبێت زۆر لەوە زیاترە ئەو ژمارە، هەڵگری ڤایرۆسەكە لە هەڵەبجە زۆرە".

 

ئاماژەى بەوەشکردوە وەزارەتی تەندروستی پێویستە ڕۆژانە هەڵسەنگاندن بۆ ئەو داتانەی کە ڕایدەگەیەنێت بکات، بزانێت لە کوێ پێویستی بەدەمەوە بوون هەیە  پلانی بۆ دابنێت.

 

کاوە عەلى باسى لەوەکردووە، تا ئێستا 121 هەزار و 849 پشکنین کراوە لە هەرێم، کە تەنها 918 پشکنینى لە هەڵەبجە بووە و دەکاتە %0,7،واتە لە هەزار پشکنین حەوت پشکنینی بەردەکەوێت، بەڵام شوێنی تر هەیە %46,8 پشکنینی بەردەکەوێت.

 

رونیشیکردووەتەوە، هەڵەبجە لەو ژمارە پشکنینە 121 پۆزەتیڤ هەبووە واتە لە سەد پشکنین 13 پۆزەتیڤ بووە، بەڵام شوێنی تر هەیە لە هەزار پشکنین 18 پۆزەتیڤ هەیە.

 

بەوتەى کاوە عەلى مەوادی پشکنین لە تاقیگەی هەڵەبجە خەریکە تەواو دەبێت، لە ڕابردوودا لەبەر کەمی مەوادی پشکنین ژمارەیەکی کەم کراوە و لەگەڵ شەونخونی و ماندووبوونی کارمەندانی تاقیگەی پشکنین بەڵام مەواد و ئامێری پێویستی بۆ دابین نەکراوە و  بۆی زیاد نەکراوە.

 

"ئێستا مەوادی پشکنین بەرەو کۆتایی دەڕوات واتە ڕۆژانی داهاتوو ئەگەر کیت دابین نەکرێت لەلایەن وەزارەتی تەندروستی توانای پشکنین  نامێنێت"، کاوە عەلى وادەڵێت.