گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یۆڤانتۆس لەسەر گواستنەوەی ئەستێرەیەکی بەرشەلۆنە لەگەڵ ئەو یانەیە ڕێککەوت

2020.06.23 - 22:50
App store icon Play store icon Play store icon
یۆڤانتۆس لەسەر گواستنەوەی ئەستێرەیەکی بەرشەلۆنە لەگەڵ ئەو یانەیە ڕێککەوت

ناس کورد-

ماڵپەڕی سکای سپۆرت بڵاویکردەوە، هەردوو یانەی بەرشەلۆنە و یۆڤانتۆس لەسەر گواستنەوەی ئارسەر میلۆ بۆ یانە ئیتاڵییەکە ڕێککەوتوون و ئەو یاریزانە بەڕازیلییە یانە کەتەلۆنییەکە جێدەهێڵێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سکای سپۆرت ئاشکرایکردووە، هەردوو یانەکە ڕێککەوتوون ئارسەر میلۆ بەبڕی 85 ملیۆن یۆرۆ ڕووبکاتە یانەی یۆڤانتۆس.

 

ماڵپەڕە ئیتاڵییەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، یاریزانە بەڕازیلییەکە دەیەوێت لە بلوگرانا بمێنێتەوە، بەڵام یۆڤانتۆس لەسەر داوای ساریی ڕاهینەر ئامادەیە هەرشتێک بکات بۆ ڕازیکردنی بۆ ئەوەی ڕازیبێت بە گرێبەستەکە.

 

هاوکات ڕۆژنامەکانی ئیتاڵایا باس لەوە دەکەن، لە ئەگەری سەرکەوتنی گرێبەستەکەدا، بەرشەلۆنە بیانیچی ناوەڕاستکاری یانەی یۆڤانتۆس دەکاتە جێگرەوەی ئارسەر و یانە ئیتاڵییەکەش داوای بڕی 75 ملیۆن یۆرۆ دەکات.