گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەلار؛ هاوڵاتییەکی تەمەن 69 ساڵ کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

2020.06.23 - 22:08
کەلار؛ هاوڵاتییەکی تەمەن 69 ساڵ کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، هاوڵاتییەکی تەمەن 69 ساڵ لە قەزای کەلار کۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە و کەسوکارەکەشی دەڵێن، نەخۆشی دەروونی هەبووە.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند: "نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە تەرمی هاوڵاتیەکی تەمەن 69 ساڵ هێنرایە پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کەبەهۆی هەڵواسینەوە گیانی لەدەستدابوو".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەوتەی کەسوکاری، ناوبراو نەخۆشی دەرونی هەبوە و نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەماڵی خۆیان خۆی هەڵواسیوە و گیانی لەدەستداوە .

 

پۆلیسی گەرمیان ڕونیشیکردووەتەوە، لەئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆڕوداوەکە کراوەتەوەو پۆلیس لەسەرچۆنێتی و هۆکاری خۆخنکاندنی ناوبراو دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە.

 

ڕووداوەکانی خۆکوشتن لە هەرێمی کوردستان لەسەردەمی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و قەیرانی داراییدا ڕوویان لەزیادبوون کردووە و لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا چەندین حاڵەتی هاوشێوە تۆمارکراون.