گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

باسی کێشەکانی هەرێم و بەغداش دەکات

وتەبێژی حکومەتى عێراق: 18 هەزار فەرمانبەری وەزارەتی پەروەردە دوو موچە وەردەگرن

2020.06.23 - 21:14
وتەبێژی حکومەتى عێراق: 18 هەزار فەرمانبەری وەزارەتی پەروەردە دوو موچە وەردەگرن

ناس کورد-

وتەبێژی حکومەتى هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، زیاتر لە 18 هەزار فەرمانبەر لە وەزارەتی پەروردەی عێراق زیاتر لە موچەیەک وەردەگرن و دەڵێت، کێشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان لە ئێستادا گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت لە چوارچێوەی دەستوردا.

 

ئەمڕۆ سێشەممە، 23ی حوزەیرانی 2020، ئەحمەد مەلا تەڵاڵ کە ئەمڕۆ بە وتەبێژی سەرۆکوەزیرانی عێراق دیاری کرا لە گونگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "حکومەتی عێراق هەموو دەسەڵاتێکی بە وەزیری تەندروستی داوە بۆ ئەوەی پەتاکە لە وڵاتدا گەمارۆ بدات و کۆتایی پێ بهێنێت".

 

وتیشی: "عێراق لە ڕۆژانی داهاتوودا هاوکاری پزیشکی لە وڵاتی ئیماراتەوە پێدەگات، حکومەتیش بەنیازە چوار نەخۆشخانە لە پارێزگاکانی باشوری عێراق بکاتەوە، نەخۆشخانەیەکی سەربازیش لەلایەن هێزە چەکدارەکانی عێراق دەکرێتەوە".

 

حەیدەر مەلا تەڵاڵ وتیشی، "بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی کە دەستیان کەوتووە زیاتر لە 18 هەزار فەرمانبەر لەوەزارەتی پەروەردەی عێراق زیاتر لە موچەیەک وەردەگرن".

 

ئاماژەی بەوەشکرد: "عێراق بە دۆخێکی ئابوری سەختدا تێدەپەرێت، بۆیە ناتوانرێت بە هیچ شێوەیەک پلەی وەزیفی و دامەزراند لە ئێستادا فەراهەم بکەن".

 

سەبارەت بە لەشکرکێشییەکانی تورکیا تەڵاڵ وتی: "یاداشتنامەیەکی توندئامێز لەلایەن حکومەتی عێراقەوە ئاڕاستەی ئەو وڵاتە کراوە".

 

دەربارەی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی بەغدا و هەولێر، وتەبێژەکەی کازمی ئاماژەی بەوەکردووە، "هەموو کێشەکانە لەسەر مێزی گفتوگۆکانن، بەگوێرەی دەستوری مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت".