گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چەند ڕۆژ؟

ئیدارەی گەرمیان قەدەغەی هاتوچۆی ڕاگەیاند

2020.06.23 - 20:36
ئیدارەی گەرمیان قەدەغەی هاتوچۆی ڕاگەیاند

ناس کورد-
ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی ئیدارەی گەرمیان ژمارەیەک بڕیاری نوێی دەرکرد و بڕیاری دا لە کاتژمێر 12:00ی شەوی چوارشەمەوە بۆماوەی 72 کاتژمێر قەدەغەی هاتوچۆ لە ئیدارەکە جێبەجێکرێت.

 

ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان لە نوسراوێکدا ڕایگەیاند: "بەهۆی ئەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار، لەسەر داواکاری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی ئیدارەکە بڕیارماندا بە جێبەجێکردنی قەدەغەی هاتوچۆ لە کاتژمێر 12:00ی شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممەوە بۆ ماوەی 72 کاتژمێر و سەرجەم زاڵگەکانی ئیدارەکە دادەخرێن".

 

لە خاڵێکی دیکەدا هاتووە: "سەرجەم ئەو نەخۆشخانەی لە نەخۆشخانەی قەڵان و تەندروستییان باشە، دەگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانەی کەلاری تایبەت بە کۆرۆنا و تەنها ئەو حاڵەتانە لە نەخۆشخانەی قەڵا دەبن کە پێویستیان بە چاودێری ورد هەیە، لە 72 کاتژمێری داهاتووش بەشە ناوخۆیی زانکۆی گەرمیان ئامادە دەکرێت بۆ ئەو توشبووانەی نیشانەیان نییە".

  

ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان ئاماژەی بەوەشکردووە: "سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان لەڕێگەی داواکاری گشتییەوە داوای جوڵاندووە، هەرکەس و لایەک کەمتەرخەمی بەرامبەر ژیان و سەلامەتی خەڵک کردبێت، بەتوندترین شێوە سزا دەدرێت". 

me_ga.php?id=357