گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چیرۆکی ئەو وێنەیەی کە کەسێک لە بەردەم نەخۆشخانەی کۆرۆنا لە کەلار کەوتووە

2020.06.23 - 20:26
چیرۆکی ئەو وێنەیەی کە کەسێک لە بەردەم نەخۆشخانەی کۆرۆنا لە کەلار کەوتووە

ناس کورد-

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ وێنەی هاوڵاتییەک لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکرایەوە کە لە بەردەم نەخۆشخانەی قەڵای تایبەت بە نەخۆشیە گوازراوەکان لە قەزای کەلار کەوتووە، ئەوەش نارەزایی هاوڵاتیانی بەدوایی خۆیدا هێنا.

 

لەو بارەیەوە وریا محەمەد ساڵح، بەڕێوبەری نەخۆشخانەی قەڵا بە ناس کورد وت، "ئێمە تاکە نەخۆشخانەین کە لە سنورەکەدا دەوام دەکەین و نەخۆش وەردەگرین بەڵام تەنها نەخۆشی کۆرۆنا."


وتیشی، " داغڵکردنی نەخۆش دەبێت بە ڕەزامەندی پزیشکی پسپۆڕ بێت و لە نەخۆشخانەکەی ئێمەش پزیشکی پسپۆر نییە".

 
وتیشی، "ئەو کاتەش ئەو هاوڵاتییە هاتووە پزیشکی پسپۆر لە دەوام نەبووە، بۆیە ئێمە دوایی ئەوەی داوامان کردووە لە فریاکەوتن وەریگرن ئەوان وەریان نەگرتووە و لەدەوام نەبوون، دواتر هاتوەتە بۆلایی ئێمە و ئێمە لای خۆمان داغڵمان کردووە".

 

ئاماژەى بەوەشکرد، تەنها چەند خولەکێک لەبەردەم نەخۆشخانەکە کەوتووە، پۆلیسی نەخۆشخانەکە نەیتوانیوە بە هانایەوە بچێت چونکە گومانی کۆرۆنای لێ کردووە، بەڵام دوای چەند خولەکێک تیمەی تایبەتی نەخۆشخانەکە ئەو پیاوەیان بردووەتە ژوورەوە.


وتیشی، "تائێستا ئەو هاوڵاتیە پشکنینی بۆ نەکراوە و ئێمە نازانین توشی کرۆنا بووە یاخو نا، سبەی فەحسی بۆ دەکرێت و ئەنجامەکەى دەردەچێت".

 

بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، لەئێستادا ئەو هاوڵاتیە باری تەندروستی جێگیرە.