ناس کورد-
وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 10 هەزار و 672 پشکنین لە سەرتاسەری عێراق ئەنجام دراون و سەرئەنجام هەزار و 826 حاڵەتی نوێی نەخۆشی کۆرۆنا لە وڵات تۆمار کراون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
توشبووانی نوێی کۆرۆنا بەم شێوەیەی خوارەوە بەسەر پارێزگاکاندا دابەشکراون:
بەغدا/ ڕەسافە: 169
بەغدا\ کەرخ: 402
بەغدا\ شاری پزیشکی: 15
نەجەف: 76
سلێمانی: 262
هەولێر: 34
دهۆک: 3
کەربەلا: 54
کەرکوک:50
دیالە: 39
واست: 38
بابل: 45
بەسرە: 138
میسان: 105
دیوانیە: 125
زیقار: 225
ئەنبار: 15
نەینەوا: 5
بەو شێوەیە، ژمارەى گشتیی توشبووانی کۆرۆنا گەیشتە 34 هەزار و 502 حاڵەت.
هەر لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، 968 کەس لە عێراق نەخۆشییەکەیان پەڕاندووە و چاکبوونەتەوە، ژمارەى گشتیی چاکبووەکانیش گەیشتە 15 هەزار و 753 کەس.
هەروەها 84 کەسی تر بەهۆی نەخۆشییەکەوە مردوون، ژمارەى گشتیی مردووانیش بەرزبووەتەوە بۆ هەزار و 251 کەس.