گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دۆناڵد ترەمپ: باراک ئۆباما ناپاکێکی گەورە بوو

2020.06.23 - 15:34
App store icon Play store icon Play store icon
دۆناڵد ترەمپ: باراک ئۆباما ناپاکێکی گەورە بوو

ناس کورد-

سەرۆکی ئەمریکا، باراک ئۆباما بە ناپاکى گەورە و سیخوڕیکردن بەسەر هەڵمەتەکانی بانگەشەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەودا لە ساڵى 2016، تۆمەتبار دەکات. 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لەدیمانەیەکى تەلەفزیۆنیدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی " سی. بی. ئێن. نیوز"ی ئەمریکی ڕایگەیاند  "ئەمە ناپاکییەکی گەورەیە، بڕوانن لەماوەی ڕابردوودا چەندین جار وتم ئەوان سیخوڕییان بەسەر هەڵمەتەکانی  مندا کردووە، ئامێری نوێیان بەکارهێناوە بۆ سیخوڕیکردن، چەندین جار ئەوەم وت، دەرکەوت من تەواو ڕاست بووم".

 

پێشتر چەندینجار ترەمپ، دەزگای هەواڵگری ئەمریکای تۆمەتبارکردووە بەسیخوڕیکردن بەسەر هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی بۆ سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ساڵی 2016.

 

لە نێوان ساڵانی 2016 بۆ 2017 نوسینگەی لێکۆڵینەوە فیدراڵییەکان، لێکۆڵینەوەیان دژ بە ترەمپ ئەنجامدا و لە هەوڵی ئەوەدا بوون ڕاستی تۆمەتەکان دەربارەی تێوگلانی ترەمپ لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ڕوسیا یەکلایی بکەنەوە کە گوایە بەهاوکاری ڕوسیا توانیویەتی لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتن بەدەست بهێنێت و ببێت بەسەرۆکی ئەمریکا.

 

بەگوێرەی زانیارییەکان لەساڵی 2019، ڕۆبەرت مۆڵەر، داواکاری گشتی سەربەخۆ لە دۆسێیەکەدا، ئەوەی ئاشکراکردوە  کە هیچ بەڵگەیەک نییە ئەوە بسەلمێنێت کە ترەمپ لەگەڵ ڕوسیا لەو بابەتە تێوەگلاوە، هەرچیش کراوە بەرانبەر بە ناوبراو هۆکارەکانی سیاسی بوون.