گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دواى دابەزینێکى کتوپڕ

نرخى نەوت رووى لە سەقامگیریی کردەوە

2020.06.23 - 12:45
نرخى نەوت رووى لە سەقامگیریی کردەوە

ناس كورد-

نرخى نەوت ئەمڕۆ (سێشەممە) رووى لە سەقامگیرى کردەوە، دواى هەڵبەز و دابەزى نرخەکەى بەهۆى چارەنوسى رێککەوتنى بازرگانى نێوان ئەمریکا و چینەوە.

 

بازاڕى نەوت رووبەڕووى دۆخێکى شڵەژان بووەوە، بەهۆى قسەکانى بیتەر نافارو راوێژکارى ئابورى کۆشکى سپى کە ڕایگەیاندبوو رێککەوتنى بازرگانى نێوان ئەمریکا و چین کۆتایی هاتووە، بەڵام جەختکردنەوەکانى ترەمپ لەبارەى بەردوامى رێککەوتنەکەوە گرژییەکانى خاوکردەوە.

 

بەپێی ئاژانسى رۆیتەرز، نرخى نەوت ئەمڕۆ (سێشەممە)، 26 سەنت دابەزیوە و بە 42.82 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک مامەڵەى پێوەکراوە، دواى ئەوەى پێشتر بۆ  42.21 دۆلار دابەزی بوو.

 

هەروەها نرخى نەوتى خاوى ئەمریکا 38 سەنت دابەزیوە و بە 40.35 دۆلار مامەڵەى پێوەکراوە، دواى ئەوەى پێشتر بۆ 39.76 دۆلار دابەزی بوو.

 

پەیوەندییەکانى نێوان ئەمریکا و چین گەیشتووەتە نزمترین ئاست، دواى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە چین کە دواتر بە توندى ئەمریکا گرتەوە، ترەمپ چەندینجار پەکینى تۆمەتبارکرد بەوەى شەفاف نییە لەبارەى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکەوە.

 

نرخى نەوت پێشتر بەشێوەیەکى کتوپڕ رووى لە کەمبونەوە کرد، دواى چاوپێکەوتنەکەى نافارو لەسکاى نیوز کە ڕایگەیاندبوو، رێککەوتنى بازرگانى لەگەڵ چین کۆتایی هاتووە.