گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەفدێکى عێراقى دەچێتە روسیا

دەرمانە روسییەکەى دژى کۆرۆنا لەچەند رۆژى داهاتوودا لەعێراق بەردەستدەبێت

2020.06.23 - 11:38
App store icon Play store icon Play store icon
دەرمانە روسییەکەى دژى کۆرۆنا لەچەند رۆژى داهاتوودا لەعێراق بەردەستدەبێت

ناس کورد-

پسپۆڕێکى تەندروستى گشتى لە فەرمانگەى تەندروستى بەغدا-کەرخ ڕایگەیاند، دەرمانە روسیەکە کارایە بۆ چارەسەرى زۆربەى توشبووانى کۆرۆنا و تیمێکى پزیشکى عێراق دەچێتە روسیا بۆ ئاگاداربوون لەسەر تاقیکردنەوەى دیکەى دەرمانەکە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

زیاد حازم بە ئاژانسى فەرمى عێراقى ڕاگەیاندووە، دەرمانى ئفيفافير یەکێک لەو دەرمانانەیە کە کە 1995 لەلایەن کۆمپانیایەکى یابانییەوە بەرهەمهێنراوە و لەلایەن روسیاوە بەشێوەیەکى فەرمى گەشەى پێدراوە بۆ چارەسەرى توشبووانى کۆرۆنا و بەشێک لە توشبووەکان بەهۆیەوە لەماوەى چوار رۆژدا چاکبوونەتەوە لەجیاتى 14 رۆژ.

 

وتیشى "90%ى نەخۆشەکان چاکبوونەتەوە دواى خواردنى ئەو دەرمانە لەکاتێکى پێشوەختى توشبونیاندا، دەرمانەکە کارایی خۆى سەلماندووە لە چاکبوونەوەى زۆربەى توشبووان لە روسیا لە 14 ى ئایارەوە و بووەتە هۆى چاکبوونەوەى زیاتر لە 20 هەزار توشبوو".

 

زیاد حازم باسى لەوەشکردووە، تیمێکى پزیشکى عێراقى دەچێتە روسیا بۆ ئاگاداربوون لەسەر تاقیکردنەوەى دیکە لەسەر دەرمانەکە، وەزارەتى تەندروستى عێراق لەرێگەى ڤیدیۆ کۆنفڕانسەوە لەگەڵ کۆمپانیا روسییەکە کۆبووەتەوە بەمەبەستنى بەستنى گرێبەستى پرۆتۆکۆڵى هاریکارى هاوبەش بۆ هاوردەکردنى دەرمانەکە.

 

جەختیشیکردووەتەوە، دەرمانەکە لەکۆتایی ئەم هەفتەیەدا بەردەستدەبێت، بەڵام لەنۆرینگەکان بەردەست نابێت و تەنها بۆ وەزارەت و دامەزراوە تەندروستییەکان دابیندەکرێت.

 

بەوتەى زیاد، دەرمانەکە بەتەواوى لەلایەن عێراقەوە بەرهەم ناهێنرێت، بەڵکو مادەى خاوى پێویستى هاوردە دەکرێت و دەکرێتە کەپسولى تایبەتەوە، لەبەرئەوەى ئەوان مافى بەرهەمهێنانیان نییە.