گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

خەزوری یاریزانێک دەبێتە خێر و بەرەکەت بۆ بەرشەلۆنە

2019.04.16 - 15:38
App store icon Play store icon Play store icon
خەزوری یاریزانێک دەبێتە خێر و بەرەکەت بۆ بەرشەلۆنە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-

لە ئێستادا چەند یانەیەکی گەورەی ئەوروپا هەوڵی گواستنەوەی ماتیاس دی لیختی بەرگریکاری یانەی ئەمستەردام دەدەن، بەڵام ڕەنگە یاریزانەکە بەرشەلۆنە هەڵبژێرێت بەهۆی ئەوەی خەزوری ئەو یاریزانە هاندەری بەرشەلۆنەیە.

.

دی لیخت، بەرگریکاری یانەی ئەیاکس ئەمستەردام، یه‌كێكه‌ له‌و یاریزانانەی ئێستا زۆرترین سه‌رنجی یانه‌كانیان له‌سه‌ره‌، كه‌ چه‌ندین یانەی گه‌ورەی وەک‌، وه‌ك ریال مه‌درید، بەرشەلۆنە، یوڤێنتوس و پاریس سانجێرمان، هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانە لاوە دەدەن، به‌ڵام له‌وانه‌یه‌ خه‌زووری ئه‌و یاریزانه‌ هۆكارێك بێت بۆ ئه‌وه‌ی بچێته‌ ریزه‌كانی بەرشەلۆنە.

.

خەزوری ماتیاس دی لیخت کە خۆی پێشتر یاریزانی بەرشەلۆنە بووە، هانی ئەو یاریزانە دەدات پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە بکات.

.

مۆلنێری خه‌زووری دی لیخت ڕایگەیاندووە "كاتێك من یاریزان بووم، شه‌ره‌فی ئه‌وه‌م به‌ركه‌وت یاری له‌گه‌ڵ یۆهان كرۆیڤی ئه‌فسانه‌ی هۆڵه‌ندا و بارسێلۆنا بكه‌م، ئه‌گه‌ر من له‌ جیاتی دی لیخت بم، یاریكردن له‌ گه‌ڵ لیۆنێل مێسی هه‌ڵده‌بژێرم، كه‌ ئه‌وە گه‌وره‌ترین ده‌ستكه‌وته‌ له‌ تۆپی پێدا".

.


بەرشەلۆنە خۆشحاڵە بەوەی كه‌ خه‌زووره‌كه‌ی دی لیخت هانده‌ری یانەکەیان و لیۆنێل مێسییه‌ و رێنمایی زاواكه‌ی ده‌كات بچێته‌ ریزه‌كانی یانه‌ كه‌ته‌لۆنییه‌كه‌.

.