گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شاندى هەرێمى کوردستان سەردانى بەغدا دەکات.. گرنگترین ئەو دۆسیانەى کە گفتوگۆى لەسەر دەکرێت

2020.06.23 - 08:38
App store icon Play store icon Play store icon
شاندى هەرێمى کوردستان سەردانى بەغدا دەکات.. گرنگترین ئەو دۆسیانەى کە گفتوگۆى لەسەر دەکرێت

ناس کورد-

وا بڕیارە ئەمڕۆ (سێشەممە) شاندێکى حکومەتى هەرێمى کوردستان سەردانى بەغدا بکات و لەکۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانى عێراقدا گفتوگۆ لەسەر چەند دۆسیەیەک بکرێت کە گرنگترینیان دۆسیەى پشکى هەرێم و دۆخى داراییە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

خالید شوانى، وەزیرى هەرێم لە لێدوانێکى ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند "شاندەکەى حکومەتى هەرێم بەسەرۆکایەتى قوباد تاڵەبانى جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان و ئەندامێتى وەزیرانى دارایى و پلاندانان دەبێت و لەگەڵ بەرپرسانى حکومەتى عێراق کۆدەبنەوە بۆ تەواوکردنى ئەو گفتوگۆیانەى پێشتر هەمانبوو لە بارەى دۆسیە هەڵپەسێردراوەکانى ئابورى و دارایى".

 

وتیشى "شاندەکە گفتوگۆ لەبارەى بودجەى گشتى حکومەتى فیدراڵ و پشکى هەرێمى کوردستان لەو بودجەیە و دۆسیەى نەوت و بەشداریکردنى هەرێمى کوردستان لە پابەندبوونەکانى عێراق بە کەمکردنەوەى بەرهەمهێنانى نەوت، دەکات".

 

بەوتەى شوانى یەکێک لەو دۆسیانەى کە شاندەکە لەگەڵ بەرپرسانى عێراق گفتوگۆى لەسەر دەکات بابەتى پابەندبوونى هەرێمى کوردستانە بە ڕادەستکردنى نەوت بە بەغدا بۆ هاوکاریکردنى بودجەى گشتى عێراق و هاوکات زامنکردنى شایستە داراییەکان و بودجەى هەرێم و مووچەى فەرمانبەران.

 

وەزیرى هەرێم ئاماژەى بەوە کرد کە ئیرادەیەکى ڕاستەقینە لەلاى هەردوو حکومەت هەیە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن و چارەسەرکردنى ڕیشەییانەى سەرجەمى کێشە هەڵپەسێردراوەکان بەگوێرەى دەستور و بەو جۆرەى لە بەرژەوەندى گەلى عێراق بێت.